نه‌وت
995 جار بینراوە 9/1/2018 03:41 PM

نرخى نه‌وت ڕيكۆردى نوێى شكاند



سنور ميديا

دوابەدوای دڕێژكردنەوەی ڕێكەوتنەكەی ئۆپێك و وڵاتانی دیكەی بەرهەمهێنەری نەوت جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبووە و لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا و لەدوای 2013ەوە نرخی گەیشتە نزیكەی 70 دۆلار.

ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بەپێی بازاڕی بۆرسەی نەوت لە 67 دۆلار و 84 سەنتدا سەقامگیر بووە، بەڵام نرخەكەی گەیشتۆتە 68 دۆلار و 29 سەنت.

 

هاوكات، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكی گەیشتە ٦١ دۆلار و 88 سەنت و ئەویش بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە.

 

بەگوێرەی هەواڵێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، ئۆپێك و كۆمپانیا وەبەرھێنەكانی نەوتی ئەمەریكا پشتڕاستیان كردووەتەوە، كە نرخی نەوت بۆ سەرووی ٦٨ دۆلاری ئەمریكی بەرزتربووەتەوە.

 

 

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure