ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
1619 جار بینراوە 7/1/2018 01:16 AM

2018 ساڵی گۆشەگیرکردنی ئەمەریکا



ئامادەکردن: بەختیار ئەحمەد کاکی 

 

1:مامه‌ڵه‌ نه‌كرد به‌ دراوی دۆلار له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ 

أ‌-له‌ دوا دیداری ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ پۆتین سه‌رۆكی ڕوسیا، ڕابه‌ری ئێران پێشنیارێك ئه‌دات به‌ پۆتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ باشترین ڕێگه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری سزا ئابورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه‌م كردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ كردنه‌ به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا و به‌كار هێنانی دراوی ناوخۆیه‌ له‌مامه‌ڵه‌كاندا و به‌ گرتنه‌ به‌ری ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌كرێت ئه‌مه‌ریكا گۆشه‌گیر بكرێت. ئێران له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و له‌ كاتی توند بوونه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران، بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی سزای ئابورييه كانى سه‌ر ئێران، مامه‌ڵه‌ی به‌ یۆرۆوه‌ ده‌كرد.

ب‌-به‌های دۆلار: له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌، دۆلاری ئه‌مه‌ریكا له‌ لایه‌ن 44 ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌كار هاتووه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات و فراون خوازی ئه‌مه‌ریكا دانراوه‌. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابودووداشدا وله‌سه‌ر ئاستی جیهان، زیاتر بوارێك كه‌ كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی توانای نێوده‌وڵه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بواری ئابوری و بازرگانی نێو ده‌وڵه‌تی بووه‌. یه‌كێك له‌ گرنگترین نیشانه‌كانی كه‌م بوونه‌وه‌ی هێز و توانی ئه‌مه‌ریكاش، كه‌م بوونه‌وه‌ی بایه‌خی دۆلار بووه‌ له‌ ڕووی كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی به‌كار هێنانی. پيلانی دوایی ڕوسیا وچین بۆ به‌كار هێنانی ڕۆبل و یوان له‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نێوانیاندا ده‌چێته‌ ئه‌و بواره‌وه‌.

ت‌-ده‌ستكه‌وته‌كانی مامه‌ڵه‌ نه‌كردن به‌ دۆلار :پارێزراوی وڵاته‌كان له‌ به‌رامبه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ یاخود نزم بوونه‌وه‌ی دراو. 
هاوكاری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ بوجه‌یان كه‌م ئه‌هێنێت.
كه‌م بوونه‌وه‌ی تێچووی ئاڵوگۆڕی دراو. 
كه‌م بوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا..

 

2: نزیك بوونه‌وه‌ی چین له‌ ڕوسیا

شی جین پینگ، سه‌رۆك كۆماری چین له‌ په‌یامی ساڵای نوێ دا به‌ پۆتینی ووتووه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ هاوكاری ستراتیجی نێوان چین و ڕوسیا په‌ره‌ پێ بدات. زۆرێك له‌ پسپۆڕان پێیان وایه‌ كه‌ ساڵی 2018 ساڵی لێك نزیك بوونه‌وه ده بێت له‌ نێوان چین و ڕوسیا‌. چین له‌ بواره‌كانی بازرگانی، ئابوری و ڕوسیا له‌ بواری جیۆپۆله‌تیك له‌ هه‌وڵی لاواز كردنی پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكان. سه‌رمایه‌ گوزاری چین له‌ پیشه‌سازی سه‌ربازی و چالاكییه‌كانی له‌ ده‌ریای چینی باشور و هه‌وڵی ڕوسیا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌خۆیه‌وه‌ له‌ ڕووی ئابورییه‌وه‌ به‌ نیگه‌رانی جدی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له‌ ساڵی نوێدا. نزیك بوونه‌وه‌ی ڕوسیا له‌ چین به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ژمار ئه‌كرێت له‌ ساڵی نوێدا.

 

3: -نزيك بوونه‌وه‌ی چین له‌ ئێران
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ترامپ ڕێگه‌ نادات ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌ ئێران، ده‌وڵه‌تی چین ئه‌م ده‌رفته‌ی قواستۆته‌وه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان كردنی زیاتر له‌ ئێران . تا زیاتریش ئه‌مه‌ریكا فشار بخاته‌ سه‌ر ئێران، چین زیاتر له‌ ئێران نزیك ئه‌بێته‌وه‌. دوای رێك كه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1، زۆرێك له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان بڕیاری وه‌به‌ر هێنانيان دابوو له‌ ئێران، به‌ڵام به‌ هۆی گوشاره‌كانی ترامپ و ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای نوێ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ به‌لێنه‌كایان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌. نمونه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری فڕۆكه‌ی ئێرباس كه‌ به‌لێنی دابوو 100 فڕۆكه‌ی ئێرباس به‌ ئێران بفرۆشێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سێ فڕۆكه‌ی فرۆشته‌وه‌ به‌ ئێران. چین له‌ ڕێگه‌ی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلی هه‌رزان و مۆبایل و جل و به‌رگ سه‌رمایه‌ گوزاریه‌كانی خۆی له‌ ئێران خێراتر كردووه‌.  چین له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابوردودا ، به‌ به‌های 7.95 ملیارد دۆلار كاڵای هه‌نارده‌ی چین كردووه‌ كه‌ به‌ برارود به‌ ساڵی ڕابوردوو 22% زیادی كردووه‌. هه‌نارده‌ كردنی ئێرانیش بۆ چین (جگه‌ له‌ نه‌وت) گه‌یشتۆته‌ 5.7 ملیارد دۆلار كه‌ به‌ به‌رارود به‌ ساڵی ڕابودوو 13.5% زیادی كردووه‌.


ده‌ره‌نجام
1: -ئێران ئه‌یه‌وێت هاوتای ڕوسیا و چین، كه‌متر مامه‌ڵه‌ی بازرگانی به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكاوه‌ بكات له‌ ڕێگه‌ی به‌ستنی ڕێككه‌وتنی دوو لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ ڕوسیا و چین تا هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆلار بگه‌یه‌نێته‌ نزم ترین ئاست به‌ تایبه‌ت كه‌ تا دێت سزاكانی ئه‌مه‌ریكا توند تر ده‌بێته‌وه‌ به‌ رامبه‌ر به‌ ئێران و له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و خراپتر ده‌چن. 
2: هه‌رجۆره‌ نزیك بوونه‌وه‌یه‌كی نێوان ڕوسیا و چین ، دواجار ده‌بێته‌ هۆی لاواز كردنی پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ جیهاندا. ڕوسیا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ژمون ووزه‌ و چین له‌ ڕووی بازرگانی  و ئابورییه‌وه‌ به‌ دوو گه‌وره‌ گرفتی ئه‌مه‌ركیا ئه‌ژمار ئه‌كرێت له‌ ساڵی نوێدا.

3: چین بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ژمونی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ دوای هاوپه‌یماندا ده‌گڕێت، له‌ ئێستاشدا جگه‌ له‌ ڕوسیا، ئێران به‌ دووه‌مین گه‌وره‌ هاوپه‌یمانی ئابوری چین ئه‌ژمار ئه‌كرێـت لة خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
4: تا ئه‌و كاته‌ش كه‌ ئێران له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ململانێی ئه‌مه‌ریكا بكات، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت به‌ ته‌واوی قورسایی خۆی توانای له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا (نێوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی چین) چڕ بكاته‌وه‌.
5: ئه‌وه‌ی كه‌ به‌لای چینه‌وه‌ گرنگه‌ كرێن و فرۆشتن و سودی ئابورییه‌ و گۆرینی ڕژێمه‌ سیاسیه‌كان كه‌مریتن گرفتن دروست ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و.

سەرچاوە: میللەت پرێس

381022612018_481320412018_4435921122017_بەختیار کاکی.jpg

بەختیار ئەحمەد کاکی - پسپۆڕی كاروباری ئێران و گروپه‌ تیرۆریسته‌كان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure