ترەمپ هەرگیز راستی ناڵێت
477 جار بینراوە 6/1/2018 04:46 PM

ئاگرو توڕەبوون؛ ترەمپ لەناو کۆشکی سپی



ئامادەکرد: سەلام عەبدولقادر

 

ئاگرو توڕەبوون؛ ترەمپ لەناو کۆشکی سپی - Fire and Fury: Inside the Trump White House

ئەمە ناونیشانی پەرتووکێکە و لەم رۆژانەدا کەوتۆتە بازاڕ لەئەمریکاو بووەتە پڕفرۆشترین کتێب. کتێبەکە لەلایەن مایکڵ وڵفەوە نووسراوە کە نووسەرو رۆژنامە نووسە. وڵف ترمپ وەکو کەم-عەقڵ و سەرشێتێک وێنا دەکات کە کۆمەڵێک مرۆڤی بەڵێ کەری بەدەوری خۆیدا داناوە. نووسەر وێنای سەرۆکێکی کێشاوە کە ناگونجێت بۆ ئەو کارەکەو بۆ مامەڵە لەگەڵ کێشە ئالۆزو مەسەلە گەورەکانی جیهان. سەرچاوەکانی وڵف کەسانی ناو کۆشکی سپین، وەکو خۆی ئەڵێت، بەڵام قسەی لە ترمپ خۆی وەرنەگرتووە چونکە بەبڕوای ئەو ترەمپ هەرگیز راستی ناڵێت. ترەمپ زۆر تورەیە لەو کتێبەو بە درۆ وەسفی دەکات، بەڵام راڤەکەران دەڵێن ئەگەر راست نەبوایە ترمپ ئاوا تورە نەدەبوو.

 

 ئەمەی خوارەوە چەند خاڵێکە بەکورتی کە لەو کتێبەدا باسکراوە:

1. ترەمپ و خێزانەکەی هەرگیز چاوەڕێی بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نەبوون، کاتێکیش کە هەواڵەکەیان بیستووە ترەمپ چاوی ئەبڵۆق بووەو مێلانیای خێزانیشی دەستی کردووە بە گریان بەڵام لە خۆشیدا نا. 


2. لەبەر ئەوەی کەس لە کامپی ترەمپ چاوەڕێی بردنەوەیان نەکردبوو خۆشیان ئامادە نەکردبوو بۆ کۆشکی سپی، هەر بۆیە ئیدارەی ترەمپ توشی فەوزا بوو، لەهەمان کاتدا حەزی ترەمپ بۆ کەسانی سیفەت مهرج و کەسانی بەڵێ کەر بەدەوریدا وای کردووە کە کۆشکی سپی بەردەوام لە جەنگدا بێت لەگەڵ خۆیدا.


3. ستیڤ بانۆن، گەورە ستراتیجی ترەمپ و یاریدەدەری کامپی هەڵبژاردنەکەی، وەسفی پەیوەندیەکانی نێوان کامپی ترەمپ و رووسیەکان بە 'نانیشتیمانی' و 'خیانەت' دەکات. بانۆن یەکێکە لەسەرچاوەکانی زانیاری پێدان بە مایکڵ وڵف.


4.  گەورە بەرپرسانی کۆشکی لەکاتێکدا بەڵێ بۆ ترەمپ دەکەن بەڵام وەکو گەمژەو بێ عەقڵ و سەرشێت ئەبینن.


5.  ترەمپ چەند جارێک ترسی لەوە هەبووە کە ژەهرخوارد بکرێت.


6. ئیڤانکاو جێراد کوشنەری هاوسەری پەیمانیان بەستووە کە ئەگەر هەل هاتەپێشەوە ئیڤانکا خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرێت و پێشی وایە کە دەبێتە یەکەم سەرۆکی ژن

.
7. ترەمپ بەردەوان دەیەوێت بزانێ کێ زانیاری کۆشکی سپی دزە پێدەکات بۆ میدیاکان، بەڵام لەوانەیە ئەم دزە پێکردنە خەتای خۆی بێت چونکە خۆی زۆرجارتەلەفون بۆ کەسانێک دەکات کە زۆر نایانناسێ و مێژوویان بەیەکەوە نیە، ئەم کەسانەش زانیاریەکان دزە پێدەکەن. 


8. ترەمپ ناخوێنێتەوەو ئارەزووی خوێندنەوەی نیە، تەنانەت تاقەتی نیە چاوپیاخشاندی خێراش بکات، زووش بێتاقەت دەبێت لە گوێگرتن و زانیاری پێدان، هەروەها زۆریش بڕوای بە 'خەبیر' و کەسانی 'شارەزا'ش نیە.


  ئەم زانیاریانەم لە چەند راپۆرتێکەوە وەرگرتووە ،کە لەسەر کتێبەکە بڵاکراوەتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure