عەلی خامنەیی
1239 جار بینراوە 2/1/2018 03:32 PM

عەلی خامەنەیی بێدەنگی لەسەر خۆپیشاندانەكان شكاند



سنور ميديا 

عەلی خامەنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بێدەنگی لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئێران شكاندو رایگەیاند "دوژمنەكانیان دەیانەوێت زیان لەكۆماری ئیسلامی بدەن".

 

عەلی خامنەیی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە قسەی لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئێران كرد، كە چەند رۆژێكە دەستیپێكردووەو رایگەیاند "دوژمنەكانی ئێران دەیانەوێت دەستوەردان بكەن".

 

رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیشیكردەوە، كە ئەو هەوڵانە لەئێران سەرناگرێت‌و ئەوان رووبەڕووی هەموو هەوڵەكانیش دەبنەوەو رێگەنادەن هیچ "پیلانێك لەدژیان سەربگرێت".

 

چەند رۆژێكە خۆپیشاندان شارو شارۆچكەكانی ئێرانی گرتووەتەوە، ئەوەش بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەدژی دەسەڵاتی وڵاتەكەو خۆپیشاندەرانیش دروشمی دژی رژێم دەڵێنەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure