قاسم سلێمانى
4299 جار بینراوە 1/1/2018 04:34 PM

گڵۆپی سەوز بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی هەڵ ده‌كرێت



سنور ميديا

ڕۆژنامه‌يه‌كى كۆيتى بڵاویكردەوە، كە دەزگای هەواڵگیری ئەمریكا گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵكردووە، ئەوەش بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی.

 

رۆژنامەی "الجریدە"ی كوێتی لەراپۆرتێكدا بڵاویشیكردەوە، كە ئەمریكا دوای سێ‌ ساڵ‌و وەرگرتنی پۆستی مەلەفی ئێران بۆ كاروباری دەرەوە گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵكردووە، بۆ ئەوەی قاسم سلێمانی بكوژێت.

 

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، سلێمانی سەرپەرشتی شەڕەكانی عێراق‌و سوریاو یەمەن‌و لوبنانی كردووەو بەدژایەتی ئیسرائیل‌و ئەمریكا كاری كردووە، بۆیە واشنتۆن دەیەوێـ ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران بكوژێت.

 

هەروەها ئاشكراشیكردووە، كە ئیسرائیل سێ‌ ساڵ پێش ئێستا لەدیمەشقی پایتەختی سوریا نزیكبووە لەكوشتنی قاسم سلێمانی، بەڵام ئەمریكا لەو بارەوە هۆشداریداوە بەدەسەڵاتی تەلئەبیب، بۆیە شكست بەهەوڵی كوشتنەكەی هاتووە.

 

سەرچاوەكە پێشبینی ئەوەشی كردووە، كە ئەمریكاو ئیسرائیل لەرێگەی دەزگا هەواڵگیرییەكانیان، پلانیان هەبێت بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure