هێزر ناورت
644 جار بینراوە 30/12/2017 12:05 PM

ئەمریكا لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئێران هاتە دەنگ



سنور ميديا 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، دەڵێت: ویلایەتەیەكگرتووەكان گرتنی خۆپێشاندەران بە توندی مەحكوم دەكات.

 

هێزر ناورت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ڕایگەیاندووە، سەبارەت بە خۆپێشاندانەكان لە لایەن خەڵكی ئێرانەوە لە شارەكانی سەرانسەری ئەو وڵاتە بەدواداچوونی ورد دەكەین.

 

ناورت، وتوشیەتی: ئێران وڵاتێكی خاوەن سامان و كولتورێكی دەوڵەمەندە، بەڵام بەرپرسەكانی كردوویانە بە دەوڵەتێكی سەركێش و هەناردەی توندو تیژی و خوێنڕێژی.

 

هێزر ناورت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ڕاشیگەیاندووە: ویلایەتە یەكگرتووەكان گرتنی خۆپیشاندەران بە توندی مەحكوم دەكات و داواش لە وڵاتان دەكەین كە بە ئاشكرا و بە شێوەیەكی گشتی لە خەڵكی ئێران و داخوازییە سەرەتاییەكانی ئەوان و بۆ كۆتایی هێنانی بە گەندەڵی پشتیوانی بكەن.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure