ڕه‌نجه‌ى نابينا
392 جار بینراوە 29/12/2017 07:19 PM

من ڕێبوارێكی بریندارم



من ڕێبوارێكی بریندارم
ژانێكی زۆرم داوه‌ به‌شانداو
به‌ته‌مای سه‌فه‌رێكی دوورم
ئه‌ڕۆم و ناگه‌م
ڕێگه‌كه‌م .. به‌ هه‌نگاوه‌كانمه‌وه‌ ..وون كردووه‌
چۆن هاتووم، بۆچی هاتووم، بۆكوێ ئه‌چم ..
پرسیاری گریكه‌كانه‌و
هێشتا له‌ مندا خول ده‌خوا
من مه‌حكومی گه‌ڕان و ته‌یكردن و
نه‌گه‌شتنێكى ئه‌به‌ديم 
دڵم لای ڕه‌هێڵه‌و ..چاویشم به‌دوای پۆلێ ڕیشۆڵه‌دا ڕۆیشتووه‌
من هیچ شتێكم هی خۆم نییه‌ ..
ئه‌م بیابانه‌ی من ..
هیچ شتێكی تێدا ناڕوێ
ژانێكی درێژ نه‌بێ، كه‌ ڕۆژانه‌ ..
باڵا ده‌كا!!

ڕه‌نجه‌ى نابينا

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure