لێوەکان
1090 جار بینراوە 26/12/2017 11:13 PM

ماڵپەڕێکی ئەمریکی: چەند ئامۆژگارییەکی گرنگ بۆ چارەسەری قڵیشانی لێوەکان دەخاتەڕوو



سنور میدیا - وەرگێڕان

زۆرێک لە گەنجانی ئافرەت زۆرکات توشی قڵیشانی لێو یان وشکبوونەوە دەبن، کە ئەمەش چەندین هۆکاری هەیە، لە بابەتێکدا ماڵپەڕێکی ئەمریکی بە ناوی top 10homeremedies هۆکارەکانی قڵیشانی لێو نیشانە و چارەسەرەکانی دەخاتەڕوو.

 

هۆکارەکانی توشبوون

١: کەمی ڤیتامینات.

٢:جگەرە کێشانی زۆر.

٣: بەرکەوتن بە تیشکی خۆر.

٤: کەمخواردنەوەی ئاو.

٥: بەرکەوتنی بەردەوام بە ساردی دوای کەشێکی گەرم.

٦: کەمخوێنی و توشبوون بە نەخۆشی گورچیلە.

 

نیشانەکانی ئەم حاڵەتە

١: هەوکردنی وشکبوونەوەی لێوەکان.

٢: سورهەڵگەرانی لێوەکان.

٣: هەستکردنی بە ئازارێکی زۆر.

٤:برینداربوونی لێو لەکاتی لێکردنەوەی توێژاڵی وشکبوو.

٥: وشکوبوونەوەی ئەو توێژاڵە ناسکەی لێوی داپۆشیوە.

 

 چارەسەرەکان بە شەکرد

_ ئەمشێوازە پشتدەبەستێت بە تێکەڵکردنی دوو کەوچک لە شەکر لەگەڵ کەوچکێکی بچوک لە هەنگوین.

_ دانانی گیراوەکە لەسەر لێوەکان و وازلێهێنانی بۆ چەند خولەکێك.

_ بە پەنجە مەساج بە لێوەکان بکرێت.

_شۆردنەوەی لێوەکان بە ئاوێکی شلەتێن.

 

 چەند چارەسەرێکی تر

بۆچارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە چەندین شێوازی تر هەیە، وەک بەکارهێنانی گیراوەی هەنگوین، سودبینین لە زەیتی گوێزی هیندی، کرێمی شیر، زەیتی بادام، خواردنەوەی ئاو و شەربەت و بەکارهێنانی ڕوەکی سەبار.   

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure