مانگرتن
544 جار بینراوە 24/12/2017 04:42 PM

مانگرتنی کاسبکارانی کەلار



سنور ميديا _ بيلال سه‌نگه‌رى 

بۆ ناڕەزی دەربڕین لەبەرامبەر نەبوونی مووچە و خەراپی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان ، لە کەلار کاسبکاران و دوکاندارن مانگرتنیان ڕاگەیاند .


لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردا چەندین خۆپیشاندان و مانڴرتن بەڕێو چوو ئەمڕۆش لە قەزای کەلار دوای ئەوەی کۆمەڵیک پێکهێنرا لەسەرجەم چین و؟توێژەکان لەیەکم بانگەوازیان داوایان لە کاسبکارو دوکاندار کرد ، بەداخستنی دووکانەکانیان مانگرتن ڕابەگەیەنن ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 24/12/2017 بەشێکی زۆر دووکاندرەکان بەدەم دخوازی ئەو بانگەوازەوە هاتن ،
:ئەندامێکی ئەو کۆمەڵەیەش دەڵێت" مانگرتنی دووکاندار و کاسبکاران ئەوەپشت ڕاست دەکاتەوەکە خەڵک لە دۆخێکی خراپی ئابوری دایە ".


سەردار مەلیحە ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە بە سنور ميديايى وت " کاتێک مووخۆران و فەرمانبەران مووچیان نەبێت کاسبکاریش بازاڕی نابێ ، هاتن بەدەم بانگەوازەکەمان ئەوە پشتڕاست ئەکاتەوە کە سەرجەم چین و توێژەکان لە دۆخێکی ئابوری سەختدان".


دووکاندارێکیش دەڵێت " بەهۆی ئەو ناعەدالتییەی لە سیستەمی حکومڕانی هەیە ، ئێمەش دەستمان کرد بەداخستنی دووکانەکانمان ، چونک ئەوبێ بازاڕییە ئێستا دورست بوە بەهۆی حکومەتی هەرێم بووە و نەدانی مووچەی مووچەخۆران بووە ".


ئەرکان محه‌مه‌د خاوەنی دووکانی زەرنگەری باخان بە سنور ميديايى  وت " ئێمە چ دووکاندارەکان کرابێتەوە و داخرابێت وەک یەک چونک بازاڕمان نیە ،ئێمە لە پێشتر ئێمە حەفتانە1 کیلۆ ئاڵتونمان ئەمرۆشت بەڵام ئێستاتەنها 200 غرامە ، دەفرۆشین ، هیچ بازاڕمان نەماوە، ئەمەش بەهۆی نەدانی مووچەوە بووە، جونک کاتێک مووچە بدرێت بازاڕی ئێمەش باشتر ئەبێت".

 

دوکاندارێکی پۆشاکیش دەڵێت " ئێمە ڕۆژانە 700 بۆ 800 هەزار مامەڵەمان دەکرد بەڵام ئێستا بازاڕمان دابزیوە بۆ 150 هەزار ئەویش بەهۆی ناعەدالەتی حکومەت و بێ باکی حکومەت بۆ نەدانی مووچە".


سەردار ئەحمه‌د خاوەنی کۆگاکانی سەردار بۆ جل و بەرگ وتى " مانگرتنی ئێمە بۆ ناڕزی دەربڕینە لەبەرامبەر بێ باکی دەسەڵات داخوازیەکانی خۆپیشاندەران و پیشتگیری خۆمان چونک هەموومان پێکەوین کاتێک مامۆستا یاخود فەرمان بەر موچەی نەبێت بازاڕی منیش نابێت ، بۆیە ئێمە دژی حکومەت هەڵوێستمان دەربڕی تاکو بەدەم داخوای خەڵکەوە بێت ".


هاوڵاتیەکیش کە ئەمڕۆ بۆ کڕینی شت و مەک پێداویستی هاتبویە بازاڕ بە سنور ميديايى وت" ئەمڕۆ هاتووم کۆمەڵێک پێداویستی وەک سۆپا و هەنێک شت بکڕم بەڵام دووکاندارەکان ، دایان خست بوو".


ئەیاد علی وتی" خەڵک لەسەر حەقە چونک موچەنیە ، کارەبانیە ، نەوت گرانە ، تۆ کە پارەت پێ نەبوو ، ناچاری خۆپیشاندان و مانگرتن بکەیت".


شارەزایەکی ئابوریش پێی وایە ڕۆژ بەڕۆژ بازاڕکانی هەرێم ڕوو لەدابەزین دەکەن بەهۆی نەبونی موچەوە , و سالار ئەحمه‌د شارەزا لەبواری ئابوری وتى" کاتێک پارە کە بە بڕبڕە یاخود خوێنی ئابوری دادەنرێت کەم بوویەوە ، ئەوا بازاڕ توشی داڕمان ئەبێت ، خواستی خەڵک بۆ شتومەک کەم دبێتەوە ، بەمش بێ بازاڕی دروست دەکات".


ئەو شارەزای ئابوریە وتیشی " کاتێک حکومەت نەتوانی مووچە دابین بکات ئەوا مووچە خۆرانیش ناتوانن پێداویستیەکانیان دابین بکەن ، کاسبکارانیش ناتوان کاڵاکانیان ساغ بکەنەوە ، چونک وەک زنجیرەیک هەمووی بەدوای یەکدا دەڕووخێن ، توشی بێکاری دبن، ئەگەر حکومەت چارەسەری نەکات ئەوا بازاڕ توشی داڕمانێکی ئابوری گەورە دەبێت".

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure