ئاڵای کوردستان
1049 جار بینراوە 17/12/2017 11:55 AM

لە ڕۆژی ئاڵادا؛ بەراوردێک لە نێوان ٣١ ئاب و ١٦ ئۆکتۆبەر لە ڕووی قەبارەوە



ئامادەکردن: گمۆ محمەد 

ئەندامی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن

پێشەکی

گومانی تێدانیە ئاڵآی کوردستان پیرۆزی خۆی هەیە لای سەرجەم هاونیشتمانیان و بە چاوی ڕێزەوە سەیردەکرێت. بەڵام ئەوەی گرنگە لێرەدا قسەی لەسەر بکرێت، خیانەتی ٣١ئاب و ١٦ئۆکتۆبەرە کە لە هەردوو بۆنەکەدا ئاڵآی کوردستان ئەتکراوە.

٣١ی ئاب 
کاتێک بمانەوێت باس لە خیانەتی ٣١ی ئاب بکەین، دەبێت بگەڕێنەوە بۆ سیاقی مێژووی و ڕوداوو دەرئەنجامەکانی ئەو کاتە. 
لە پێش ٣١ی ئابدا شەڕی براکوژی نێوان هێزەکانی یەکێتی و پارتی لە ئارادابوو، هێزەکانی یەکێتی لە سەرەتادا توانیان بچنە ناو هەولێر و سەری ڕەش، و جەلال تاڵەبانی بە مەسعود بارزانی ڕاگەیاندبوو: کە دەبێت چیتر تەنها بە دووربین سەیری ناو هەولێر بکەیت.
ئەمە جگە لەو کوشتار و سوکایەتی و ڕەشبگیریەی کە هەردوولا بەیەکیان دەکرد لەو کاتەدا.
هێزەکانی پارتی لە دوای چوونی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەری ڕەش، لە ڕێگەی ڕێکەوتنێکەوە لەگەڵ دوژمی سەرەکی گەلی کورد (سەدام حسێن)، ئەنجامدەری ئەنفال و هەڵەبجە و ...... تا کۆتایی، گەڕانەوە بۆ هەولێر و هێزە تایبەتیەکانی سەدام حسێن دەستیان گرت بەسەر پەرلەمان و ئاڵآی کوردستاندا و هێزەکانی یەکێتیان تا دەرەوەی سلێمانی ڕاونا. 
دواتر هێزەکانی سەدام حسێن دەگەڕێنەوە و یەکێتی لە سلێمانی و پارتی لە هەولێر جێگیر دەبن.

 

١٦ی ئۆکتۆبەر
بە هەمانشێوەی ٣١ی ئاب، بۆ تێگەیشتن لە ١٦ی ئۆکتۆبەر دەبێت سەیری پێش و پاشی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر بکەین.
لە پێش ١٦ ئۆکتۆبەردا، هیچ شەڕێکی براکوژی و کوردکوژی لە نێوان هێزە کوردیەکان بوونی نەبوو، بەڵکوو ئاشتەواییەکی ئێجگار بەهێز هەبوو لە نێوان دوو هێزی ناوبراوداو رۆژی پێش ڕووداوەکە هەردوو هێز نانیان بەیەکەوە خواردبوو و بڕیاری بەرگری کردنیان دابوو.
میلیشیا عێراقیەکان، بە هاوکاری بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی، لە کەمترین ماوەدا، کەرکوک و چەندین ناوچەی کوردستانی داگیر دەکەن و ئاڵای کوردستان لەژێر پۆستاڵی میلیشیاکاندا سوکایەتی پێدەکرێت و سەرکردەکانی یەکێتی تەماشاکەر دەبن و جاڕی ئارامی دەدەن.
لە دوای هاتنی میلیشیا عێراقیەکان مەترسی لەسەر هەولێر درووست دەبێت و هێزە عێراقیەکان ناگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و لە ناوچە کوردستانیەکان دەمێننەوە.

 

خیانەتی ٣١ئ ئاب یاخود ١٦ ئۆکتۆبەر مەزنترە؟
لە باسکردنی ڕووداوەکەوە بۆمان دەردەکەوێت: 
١. لە ٣١ ئابدا شەڕی براکووژی هەیە و لە ١٦ ئۆکتۆبەردا هیچ جۆرە شەڕێک لەنێوان کوردەکان بوونی نیە. لێرەدا خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر مەزنتر و بێپاساوە.
٢. لە ٣١ ئابدا هێزەکانی سەدام حسێن دێنە هەولێر و لە ١٦ ئۆکتۆبەردا هێزەکانی حەشد و عێراق. لێرەدا هەردوو خیانەتەکە هاوتایی یەکن.
٣. خیانەتی ٣١ ئاب بە هاوکاری سەدام حسێن بوو، خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر بە هاوکاری عێراق و ئێران ئەنجامدرا. لێرەدا خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر مەزنترە.
٤. لە پاش داگیرکاریەکان سەدام حسێن دەگەڕێتەوە بەغداد. لە پاش داگیرکاریەکان هێزەکانی حەشد و عێراق ناگەڕێنەوە و ناوچەکان بە داگیرکراوی دەمێننەوە. لێرەدا خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر مەزنترە. 

 ئەنجام
لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە هەردوو خیانەتەکە مەزن و بێ ئەندازە قێزەونە کە لە لایەن هێزەکانی حوکمڕانی ئێستاوە ئەنجامدراون، بەڵام ئەگەر بەراوردکاری بکەین، دەبینین بێشک ١٦ ئۆکتۆبەر خیانەتێکی ئێجگار مەزنترە لە ٣١ی ئاب.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure