مرۆڤ
293 جار بینراوە 30/5/2015 03:05 PM

مرۆڤ دڕنده‌ترین زینده‌وه‌ره‌ دوای مێشوله



ئا: قادر قه‌ره‌داغی‌ 

به‌ پێی ئامارێكی ده‌زگایه‌كی جیهانی ساڵانه‌ له‌ جیهان 1،312220 واتا ملیۆنێك و سێ سه‌د و دوانزه‌ هه‌زار و دووسه‌د وبیست مرۆڤبه‌ هۆكاری جۆراوجۆر ده‌كوژرێن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و فاكته‌ره‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ هۆكاری كوشتی مرۆڤه‌ خودی مرۆڤه‌ ، 

به‌پێی ئاماره‌كه‌ 36.19% كوشتنی مرۆڤ هۆكاره‌كه‌ی مرۆڤه‌ ، به‌ڵام 55،24% كوشتنی مرۆڤ هۆكاره‌كه‌ی مێشوله‌یه‌ ، وئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌و رێژه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ 13 جۆری ئاژه‌ڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. 

به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ مرۆڤ له‌ 13 جۆری ئاژه‌ڵی دیكه،‌ كه‌ به‌ به‌ دڕنده‌ ناسراون دڕنده‌تره‌ ، به‌ جۆرێك به‌ هه‌ر سیانزه‌ جۆری ئاژه‌ڵه‌كه‌ ساڵانه‌ هۆكاری كوشتنی 112220 مرۆڤن كه‌ چی مرۆڤ به‌ ته‌نها هۆكاری كوشتنی 475000 چوارسه‌د وحه‌فتاو پێنج هه‌زار مرۆڤه‌ به‌ پێی ئه‌و ریزبه‌ندیه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی كوشتنی مرۆڤن ،

مێشوله‌ هۆكاری كوشتنی 725هه‌زار مرۆڤه‌ له‌ ساڵێكدا ، وپاشان مرۆڤ دێت كه‌ ساڵانه‌ 475 هه‌زار مرۆڤ به‌ ده‌ستی خودی مرۆڤه‌وه‌ ده‌كوژرێت ، وپاشان ساڵانه‌ 50 هه‌زار مرۆڤ له‌لایه‌ن ماره‌وه‌ ده‌كوژرێت وئینجا سه‌گ هۆكاری كوشتنی 25هه‌زار مرۆڤه‌ وئینجا مێش هۆكاری كوشتی 10 هه‌زار مرۆڤه‌ وئینجا گیانه‌وه‌ری فسف س هۆكاری كوشتنی 10 هه‌زار مرۆڤه‌ و پاشان حه‌له‌زوونی ئاوی پاك هۆكاری كوشتنی 10 هه‌زار مرۆڤه‌ وئینجا كرمی ئه‌سكارس هۆكاری كوشتنی 2500 مرۆڤه‌ وپاشان كرمی شه‌ریتی هۆكاری كوشتنی 2000 مرۆڤه‌ وپاشان تیمساح ساڵانه‌ هه‌زار مرۆڤ ده‌كوژێت ،

پاشان ئاژه‌ڵی برنبق هۆكاری كوشتنی 500 مرۆڤه‌ ساڵانه‌ و ئینجا پاشای دارستان(شێر) هۆكاری كوشتنی 100 مرۆڤه‌ له‌ ساڵێكدا ئه‌مه‌ش هه‌مان ژماره‌یه‌ كه‌ فیل هۆكاری كوشتنه‌كه‌یتی ، وگورگ و ماسی قرش هۆكاری كوشتنی 10 مرۆڤن به‌ جیا. 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure