ملازم فەرامۆش
4038 جار بینراوە 15/12/2017 12:07 PM

به‌وێنه‌... ملازم فەرامۆش لە ناو زیندان پلەی یەكەمی بەدەستهێنا



 

سنور ميديا 

دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ، ملازم فەرامۆش، ملازمى هاتووچۆ، بەهۆی قسەیەكەوە لەسەر دەسەڵات، زیندانی كرا، توانی پلەی یەكەمی خوێندنەوەی كتێب لە ناو زیندان بەدەستبهێنێ.

 

ملازم فەرامۆش، لە ناو زیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانی، لە میانەی بەشداریكردنی لە پرۆژەی كتێب باشترین هاوڕێی مرۆڤە، كە لە ناو زیندانییەكانی چاكسازی گەورانی سلێمانی و چاكسازی ژنان و نێوجەوانان ڕێكخرابوو، توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێ.

 

دواتر لە لایەن دكتۆر ئاری، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی وەزارەتی كار وەك باشترین خوێنەر خەڵات كرا.

 

لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی ڕابردوو، ملازم فەرامۆش كە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بوو بەشداری خۆپیشاندانەكانی كرد، بەهۆی قسەیەكەوە بەرامبەر دەسەڵات بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران، ماوەی شەش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و له‌ ئێستادا ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكى كه‌مى ماوه‌ له‌ زيندان.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure