جۆنسن
1156 جار بینراوە 14/12/2017 12:11 PM

هۆكارى خۆكوشتنى کۆنگرێسه‌كه‌ی ئەمریکا ئاشكرا كرا



سنور ميديا 

دوای ئەوەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تۆمەتبارکرا بەوەی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی هەرزەکار، ئێوارەی دوێنێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

دۆنی تینێڵ، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی بولیت لە ویلایەتی کینتەکی لە کەناڵی دەبلیو دی ئاڕ بیەوە ئاشکرایکرد، ئێوارەی دوێنێ دان جۆنسن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر پردێکی چیای واشنتن لە ویلایەتی کینتەکی بە فیشەکێک خۆیکوشتووە.

 

دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەمەی ڕابردوو ناوەندی لێکۆڵینەوەی کینتەکی ئاشکرایکرد جۆنسن تۆمەتبارە بەوەی ساڵی ٢٠١٣ لە ژێرزەمینی ماڵەکەیدا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ.

 

کچەکە لە ساڵی ٢٠١٣دا پۆلیسی لە ڕووداوەکە ئاگادارکردبووەوە بەڵام پاش لێکۆڵینەوەی پۆلیس کەیسەکە داخرا، هەروەها کچەکە لە دادگا سکاڵای لە دژی تۆمەتبارەکە تۆمارنەکردبوو.

 

ڕۆژی دواتر جۆنسن لە کەنیسەیەکەوە وتارێکیدا و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە خراونەتە پاڵی، هەروەها وتیشی ستراتیجیەکی گشتگیر بۆ لەناوبردنی سیاسەتمەدارە محافزکارەکانی پارتی کۆمارییەکان لە ئەمریکا هەیە، داوای لە هاوڕێ و کەسوکاری کرد پشتیوانی لێبکەن.

 

جۆنسن پێش ئەوەی خۆی بکوژێت لە پەیجەکەی خۆیەوە لە فەیسبوک داوای لە هاوڵاتیان کرد کە ئاگاداری هاوسەرەکەی بن، نوسیبوشی نەخۆشی دەروونی ناهاوسەنگی فشاری دوای زەبری دەروونی هەیە و ئەو نەخۆشیە زاڵبووە بەسەریدا بۆیە بڕیاری خۆکوشتنی داوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure