قودس
4114 جار بینراوە 11/12/2017 02:04 PM

بۆ بەریگریكردن لە قودس یەكەم وڵات ئامادەیی رەوانەكردنی هێزی سەربازی راگەیاند



سنور ميديا 

به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسه‌كان, وەزیری بەرگری مالیزیا ئامادەیی هێزەكانی بۆ بەرگری كردن لە شاری قودس ئاشكرا كرد.

 

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، هشامەدین حسێن وەزیری بەرگری مالیزیا لەحەفتاو یەكەمین كۆبوونەوەی گشتی حزبی یومنو ئامادەیی سەربازی وڵاتەكەی بۆ قودس راگەیاندو ئاشكرایكرد، ئامادەین هێزەكانمان رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەین.

 

وتیشی "دوای راگەیاندنی بڕیارەكەی ترەمپ بۆ ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسڕائیل بۆ بەرگری لە قودس ئامادەیی ئەوەمان هەیە هێزەكانمان بنێرینە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

 

6ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ قودسی وەك پایتەختی ئیسڕائیل ناساند و ئەمەش كاردانەوەی ئیسلامی و عەرەبی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێناو لە چەندین وڵات خۆپیشاندان لە دژی ئەو بڕیارە ئەنجام دراوە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure