نەتەنیاهۆ
1049 جار بینراوە 10/12/2017 10:30 PM

نەتەنیاهۆ بۆ ئەردۆغان: وانە لە کەسێک وەرناگرم گوندەکانی کوردستان بۆمباران بکات



سنور ميديا 

نەتەنیاهۆڕەتیکردەوە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە وانە و ئامۆژگاری بکرێت و ناوبراوی تۆمەتبارکرد بە بۆردومانکردنی گوندەکانی کوردستان.

 

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕايگيه‌اند"بەڕێز ئەردۆغان هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل، من ڕانەهاتووم هیچ وانە و ئامۆژگارییەک لەسەر مۆراڵ لە سەرکردەیەکەوە وەربگرم، کە گوندە کوردییەکان لە تورکیا بۆمباران بکات و ڕۆژنامەنووسان زیندانی بکات، هەروەها هاوکاری ئێران بکات بۆ تێپەڕاندنی گەمارۆ نێودەوڵەتییە سەپاوەکان بەسەریدا، یاخود هاوکاری تیرۆریستان دەکات لە غەزە بۆ کوشتنی هاووڵاتیانی بێ خەتا".

 

ئەو لێدوانانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا بوو ئەمڕۆ لە پاریس، وەک وەڵامێک لەسەر ئەو هێرشەی سەرۆک کۆماری تورکیا کردیە سەر سیاسەتی ئیسرائیل و ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بەوەی قودسی کردە پایتەختی ئیسرائیل.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، سەرجەم فەلەستینییەکان بە منداڵ و ژن و پیریانەوە سیاسەتێکی تاوانکارانەی بەرنامە بۆ داڕێژراو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە لە دژیان پەیڕەو دەکرێت.

 

ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو، قودس هێڵی سورە بەلای موسڵمانانەوە و ڕێگە نادەن بە جێبەجێکردنی ئەو پیلانانەی کە قودسیان کردووەتە ئامانج.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure