كێڵگه‌ى نه‌وتى
453 جار بینراوە 9/12/2017 03:47 PM

به‌غدا له‌باره‌ی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه‌ داوایه‌كى له‌ مۆسكۆ كردوه‌



سنور ميديا 

ئه‌لیكسانده‌ر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی روسی رایگه‌یاند به‌غدا پێشنیاری بۆ مۆسكۆ كردووه‌ تاكو به‌شداربێت له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی (كه‌ركوك - جه‌یهان).

 

نۆڤاك بۆ رۆژنامه‌نوسان ئاشكرایكرد: بنیاتنانه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی (كه‌ركوك - جه‌یهان) بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی ده‌ستیپێكردووه‌، به‌غدا ده‌یه‌وێت كۆمپانیا روسییه‌كان به‌شداربن له‌و بنیاتنانه‌وه‌یه‌دا، ئه‌و داوایه‌ی به‌غداش به‌هۆی شاره‌زایی زۆرو هێزی كاری كۆمپانیاكانی ئێمه‌وه‌یه‌.

 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش له‌ماوه‌ی رابردوودا رایگه‌یاندبوو، له‌هه‌ولدان، چه‌ند هێڵێكی نوێ بنیاتبنرێ، تاكو شوێنی ئه‌و هێڵه‌ نه‌وتییه‌ كۆنانه‌ی (كه‌ركوك - جه‌یهان) بگرێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆرو كۆن بونیانه‌ووه‌ زیانیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure