سێكس |
5990 جار بینراوە |
8/12/2017 11:15 PM |
|
ساردبوونه‌وه‌ی ئافره‌ت له سێكس هۆكار و چاره‌سه‌ری
سنورميديا
پرۆسه‌ی سێكی بۆ مرۆڤ زۆر پێویسته و ئه‌و ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی وچهدانانهوه و زاوزێ نییه، بگره هه‌ستێكی هاوبه‌شی جوان و پڕچێژه بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز كه هه‌ست به‌گرنگی و پێویستی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هی تریش، جیاوازی سێكس له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ره‌نگه ئه‌و مۆركه رۆمانسییه بێت كه پرۆسه‌كه رووپۆش ده‌كات و هه‌سته‌كانیان به‌ره‌و خۆشه‌ویستییه‌كی ره‌ها ده‌بات.
زۆر جار پرۆسه‌ی سێكسی تووشاری چه‌ندان كێشه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ده‌بێته‌وه كه ناكۆكی له‌ناو خێزان دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه یه‌كێك له هاوسه‌ران پێویستی سێكسی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی وه‌ك پێویست و به‌گونجاوی تێر ناكات، ئافره‌ت لایه‌كی پرۆسه‌كه‌یه و ساردبوونی ئافره‌ت له‌سه‌ر سێكس یه‌كێكه له كێشه‌كان، به‌ڵام ئه‌و چییه و چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
ساردبوونی سێكسی لای ئافره‌ت بریتییه له گرنگینه‌دانی ئافره‌ت بهسێكسكردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، واته ره‌نگه چه‌ندان رۆژ یان هه‌فته ته‌نانه‌ت مانگ تێپه‌ڕ بێت و ئافره‌ت هه‌ست به‌راكێشان به‌ره‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت خواستی سێكسی له‌گه‌ڵدا نه‌كات، ئه‌وه‌ش بێگومان كێشه‌ی گه‌وره له‌ناو خێزان دروست ده‌كات.
هۆكاره‌كان:
دوو جۆر هۆكار هه‌ن، یه‌كه‌میان هۆكاری فسیۆلۆجی واته نه‌خۆشی و دووه‌م ده‌روونی، لێره‌دا گرنگی به‌دووه‌م هۆكار و رێنماییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ین، به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌میان پێوه‌سته به‌پزیشكی پسپۆڕ و ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێت نه‌خۆشییه‌كان دیاری بكات.
گرنگترین هۆكاری ده‌روونی ساردبوونی سێكس لای ئافره‌ت:
-خه‌مۆكی و نیگه‌رانی و په‌شۆكاوی و ده‌مارگیری و هه‌ستكردن به‌شكان و نائومێدی و ناڵین به‌ده‌ست خراپی لێ تێگه‌یشتن و پاڵه‌په‌ستۆی كۆمه‌ڵایه‌تی.
-شێوانی پێوه‌ندی رۆمانسی له نێوان هاوسه‌ران و په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌كانیان، ره‌نگه پشتگوێخستنی ئافره‌ت له‌لایه‌ن هاوسه‌ری له‌به‌ر هۆكاری جیاجیا و دره‌نگ گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ و گرنگی نه‌دان به‌هه‌سته‌كانی خێزانه‌كه‌ی ئه‌وانه دروست بكه‌ن.
-ترسان له پرۆسه‌ی سێكس به‌هۆی په‌روه‌رده‌یه‌كی به‌هه‌ڵه و نادروست، بۆیه وشیاركردنه‌وه‌ی سێكسی زۆر گرنگه بۆ مرۆڤ و یاریده‌ی هه‌ردوو هاوبه‌ش ده‌دات بۆ ژیانێكی ئاسایی سێكسی.
-فه‌رامۆشكردنی پیاو بۆ ره‌فتاره‌كانی رێخۆشكردن بۆ سێكس وه‌ك دهستگهمكه و وروژاندن كێشه‌كه قووڵتر ده‌كات، چونكه ئافره‌ت پێویستی به‌كاتی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه.
-رقلبوونهوه له پرۆسه‌ی سێكس به‌تایبه‌تی له‌و خێزانانه‌ی كه باوانیان به‌ده‌ست كێشه له پێوه‌ندییه‌كانیان ناڵاندوویانه.
هۆكاری تر له‌وانه نه‌خۆشی ده‌روونی و شێوانی كه‌سایه‌تی و بێمتمانه‌یی و هه‌ستكردن بهنهخوازراوی لای ئافره‌ت.
چاره‌سه‌ر:
ساردبوونی سێكسی لای ئافره‌ت پیچوهندی هاوسه‌ری ده‌كوژێت و چه‌ندان كێشه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، تۆ ده‌توانیت ئه‌وانه وه‌ك چاره‌سه‌ری پێڕه‌و بكه‌یت:
-گۆڕینی شێوه‌ی ده‌ره‌وه و رووخسار كه متمانه به‌خۆبوون زیاتر ده‌كات و پێوه‌ندی به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت باشتر ده‌كات.
-خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی پێوه‌ندیان به‌سێكس و كێشه‌كانییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش بۆ تێگه‌یشتنی كاركردنی ئه‌ندامانی له‌ش و كاریگه‌ری هۆرمۆنه‌كان كه له‌كاتی پرۆسه‌ی سێكسه‌وه ده‌رده‌درێن.
-ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی سێكس، واته نیوكاتژمێر به‌ر له پرۆسه‌كه رێی بۆ خۆش بكرێت، ئه‌و پرۆسه ته‌نیا 5 خولهك نییه و ته‌نیا پیاو تیایدا هه‌ست به‌چێژ بكات، به‌ڵكو پێویسته ئافره‌تیش بگات به‌له‌رزینی سێكس.
-گۆڕینی شێوازی سێكسكردن له‌كاتی پرۆسه‌كه‌دا.
-ده‌ستگه‌مه و قسه‌ی رۆمانسی و نه‌رم به‌ر له پرۆسه‌كه و له‌كاتی و دوایشی.
-ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌رێكی و خواردنی ته‌ندروست دوور له چه‌وری كه ته‌مبه‌ڵی دروست ده‌كات.
-به‌شداریكردن ئافره‌ت له‌كاری ماڵه‌وه و به‌خێوكردنی منداڵ و سوپاسكردنی بۆ ئه‌رك و ماندووبوونه‌كانی، هه‌موو ئه‌وانه ره‌نگه پاڵنه‌ر بن بۆ باشتركردنی لایه‌نی ده‌روونی و سێكسێكی ئارام و چێژده‌ر.