سنور ميديا |
802 جار بینراوە |
3/12/2017 12:08 PM |
|
بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیارێك ده‌رباره‌ى بتكۆین ده‌رده‌كات
سنور ميديا
بانكى ناوه‌ندى عێراق له بڕیارێكدا، مامه‌ڵه‌كردن كردن به دراوى ئه‌لیكترۆنى "بتكۆین" قه‌ده‌غه ده‌كات و هه‌ركه‌سێك مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بكات، وه‌ك سپیكردنه‌وه‌ى پاره مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئهیسره جه‌بار، به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى ناوه‌ندى عێراقى له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕايگه‌ياندوه "دراوى بتكۆین دراوێكى ئه‌لیكترۆنی گریمانه‌ییه، له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه ده‌ستاوده‌ستى پێده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى بوونێكى مادى هه‌بێت، بۆ كرێن و فرۆشتن له رێگه‌ى ئینتره‌نێته‌وه به‌كاردێت".
ده‌شڵێت "ئه‌و دراوه چه‌ند مهترسیهكى هه‌یه، به‌تیبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به قه‌رزى ئه‌لیكترۆنى فێڵكارییهوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و دراوه بره‌وێكى هه‌یه له‌ناوخۆى عێراقدا".
به‌گوێره‌ى به‌يانى به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، بانكى ناوه‌ندى به پێویستى ده‌زانێت به‌كارنه‌هێنرێت و هه‌ركه‌سێك مامه‌ڵه‌ى پیوهبكات به‌پێى یاساى سپیكردنه‌وه‌ى پاره ژماره (39)ى ساڵى 2015 و یاسا هاوشێوه‌كانى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت".