پاره‌ى عيراق
635 جار بینراوە 1/12/2017 08:09 PM

بودجەی 2018 خراپترین بودجەی عیراقە



سنور ميديا 

پەرلەمانتارێكى گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، بودجەی 2018ی عیراق خراپترین بودجەیە كە لە 12 ساڵی رابردووەوە ئامادەكرابێت.

 

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە، ئەو ڕەشنوسی موازنەیەی كە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پەسەندكردنی وەك یاسای موازەنەی 2018، خراپترین موازەنەیە كە بۆ دەوڵەتی عێراق دوای ساڵی 2005 ئامادەكرابێت.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو رەشنوسە بەو ڕێژانەی كە دیاریكردووە لە ئاست خواست و چاوەڕوانی هیچ پارێزگایەكی عێراق و هیچ پێكهاتەیەكدا نییە، بۆ هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوە.

 

هۆشیار عەبدوڵا بە پێویستی دەزانێت تێكڕای كوتلەكان، وەزیرەكان، سەرۆك كۆمار لەسەر ئەو رەشنوسە كە لە ئەنجومەنی وەزیران تێپەڕێندراوە هەڵوێستی جددیان هەبێت و رەتیبكەنەوە، هەروەها گرنگە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەی دارایی بە فەرمی بیگەڕێننەوە بۆ حكومەت، چونكە لە حاڵەتی نەگۆڕینی ئەو رەشنوسە، بژاردەی پەسەندنەكردن و بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمان پێویستە لەبەرچاو بگیرێن، لە حاڵەتی ئەوەی كوتلە سیاسییەكان بیانەوێت پەسندێتی بدەن بەو موازەنە خراپە، ئەوا بێگومان ئەوان دەنگی پێنادەن.

 

سەبارەت بە مووچە و پشكی هەرێمی كوردستانیش، هۆشیار عەبدوڵا نووسیویەتی "من پشتیوانی ئەوەم پشكی پارێزگاكان بەجیا دابەشبكرێ، لەدەرەوەی ئەو رەشنوسە و بە ئیتیفاق و گێڕانەوەی داهاتە نەوتی و غەیرە نەوتییەكان بەشێوەیەك زامنی دابینكردنی مووچە بێ چارەسەرە".

 

هەروەها دەڵێت "بۆ هەرێمی كوردستان شتێك كە گرنگە مووچەی خەڵكە بەو ڕەشنوسە مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران هەیە و دووریش نییە حزبە دەسەڵاتدارە كوردییەكان نەریتی نیو مووچە بكەنە مۆدێل".

 

بڕیارە سبەینێ لە دانیشتنێكی نائاساییدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆ لەسەر پڕژە یاسای بودجەی 2018 بكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure