عه‌بدلستار مه‌جيد
1394 جار بینراوە 22/8/2015 12:58 PM

ناوه‌ڕۆك و ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵيه‌كه‌ سنور ميديا له‌ زارى عه‌بدلستار مه‌جيده‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو



سنور ميديا _ تايبه‌ت 

به‌شداربوويه‌كى كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵيه‌كه ڕايگه‌ياند " كۆبوونه‌وه‌كان هيچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ست نه‌هاتوون , به‌ڵام نه‌رمى نواندن هه‌يه‌ ,  هه‌مووان له‌سه‌ر سيسته‌مى په‌رله‌مانى كۆكين , به‌ڵام ناكۆكين له‌سه‌ر چۆنيه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم .

عه‌بدلستار مه‌جيد نوێنه‌رى كۆمه‌ڵيى ئيسلامى به‌شداربوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵيه‌كه‌ تايبه‌ت به‌ سنور ميديايى ڕاگه‌ياند " كۆبوونه‌وه‌كان تا ئێستا ئه‌نجامى ئه‌وتۆۆ به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌ ,وه تا ئێستا نه‌گه‌شتووين به‌ هيچ ڕێككه‌وتنێك ,به‌ڵام شتى ورده‌كارى باس كراوه‌ , و له‌يه‌ك ته‌وه‌ردا نه‌بووه‌ , نه‌رمى نواندنيش له‌ هه‌ردوولا هه‌يه‌.

 

وتيشى "ته‌وه‌ره‌ سه‌ركيه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سێ ته‌وه‌ر بووه‌ ئه‌وانيش ته‌كميله‌ى ته‌واوكردنى ويلايه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان تا خولى ئاينده‌ى په‌رله‌مان , ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم

 

سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى هه‌رێم  عه‌بدلستار مه‌جيد وتيشى " كاتێك ڕێكده‌خرێ ده‌بێت باسى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و حكومه‌تيش بكرێت , چونكه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى په‌رله‌مانيش بڕوات بۆ سه‌رۆكايه‌تيه‌كى تريش , هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى حكومه‌تيش ڕه‌نگه‌ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت .

 

باسى له‌وه‌ش كرد "ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بێت به‌شێوه‌يه‌كى گونجا و ڕێكبخرێته‌وه‌ , هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌ سه‌ر سيسته‌مى په‌رله‌مانى كۆكن , به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ناكۆكى هه‌يه‌ , ئايه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بێت يان له‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵبژيردرێت .

 

ئاشكراشى كرد " براده‌رانى پارتيش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ڕێك نه‌كه‌وتين با ڕاپرسى بكرێت , ئه‌و شتانه‌ى تريش باسى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ هه‌ن و كێشه‌ى له‌سه‌ره‌ يان بڕياريان له‌سه‌ر دراوه‌ , و چاره‌سه‌ر نه‌كراون , بۆنموونه يه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش و ناوخۆ و مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و به‌تايبه‌ت باسى هه‌ندێ كه‌س ده‌كرێت بۆڕى نه‌وتيان هه‌يه‌ .

 

هه‌روه‌هائاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "  بابه‌ت داگا به‌تايبه‌تى بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى شورا  زۆر مه‌له‌فى تر هه‌يه‌ به‌رپرس هه‌يه‌ دنيايى داگير كردوه‌ , و دنيان خواردوه‌ .

 

وه‌ ڕوونىشى كرده‌وه‌ " باسى شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قينه‌ له‌ حكومه‌ت,و ئێمه‌ وا ڕێككه‌وتين هه‌موو لايه‌نه‌كان پشكى خۆى ببات به‌پێى به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن , بۆ نموونه‌ ئێمه‌ داواى چه‌ندين به‌ڕێوه‌به‌رمان كرد پێمان نه‌درا , وه‌ هيچ مه‌عقول نيه‌ كۆمه‌ڵى ئيسلامى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحيه‌ى نيه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك .

 

سه‌باره‌ت به‌ خودى مه‌سعود بارزانى كه‌له‌ كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵيه‌كه‌ باس كراوه‌ عه‌بدلستار مه‌جيد وتى " تا ئێستا باسى هيچ كه‌سايه‌تيه‌ك نه‌كراوه‌ بۆ سه‌رۆكايه‌تى , به‌ڵكو ته‌نها باسى سيسته‌م و ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكايه‌تى كراوه‌ , و ئێمه‌ پێمان باشه‌ سه‌رۆكايه‌تى به‌شه‌خسه‌نه‌ نه‌كات .

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure