بومه‌له‌رزه‌
5629 جار بینراوە 1/12/2017 12:22 PM

بومەلەرزەیەکی بەهێز وڵاتی ئێرانی هەژاند



سنور میدیا_تایبەت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.١ پلە شاری کرمانی لە وڵاتی ئێران هەژاند و بە پێی زانیارییەکان ڕووخانی چەندین بیناو خانوو بریندار بوونی چەندین کەسی لێکەوتۆتەوە .

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦:٠٢ بە کاتی ناوخۆیی ئێران بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری شاری کرمانی ئێرانی هەژاندووەو زانیارییەکان باس لە ڕووخانی چەندین خانوو دەکەن بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینییەکان و بریندار بوونی چەندین کەس ، بەڵام تا ئێستا ئاماژە بە گیانلەدەستدان نەکراوە .

 

ناوەندی بومەلەرزە زانی زانکۆی تاران گوڕی بومەلەرزەکەی بە ٦.١ پلە خەمڵاندووەو ناوەندی ڕوودانی بومەلەرزەکەش کەوتۆتە ناوچەی  راور  لە باکوری شاری کرمان .

 

ڕادیۆ تەلەفزیۆنی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بڵاوی کردۆتەوە ناوەندی بومەلەرزەکە لە گوندی کورک ی ناوچەی راور ی باکوری شاری کرمان دیاری کردووەو ئاشکراشی کردووە تا کاتژمێر ٧:٣٠  بیست بومەلەرزەی تر لە ناوچەکە ڕوویان داوە کە بەرزترینیان ٥.٥ پلە بووە .

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیش پشت بەست بە ناوەندی هۆشداری تسونامی زەریای هێمن ئاشکرای کردووە کە گوڕی بومەلەرزەکە ٦.٣ پلە بووەو ناوەندەکەی ٥٠ کیلۆمەتر دوور بووە لە شاری کرمانەوە لە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر ژێر زەوی .

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure