نه‌وت
536 جار بینراوە 30/11/2017 01:46 PM

وه‌زيرى نه‌وتى عيراق دواين زانيارى له‌سه‌ر ڕاكێشانى بۆڕى نه‌وت بۆ به‌نده‌رى جيهان ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی راکێشانی بۆرییەکی نوێی نەوتبەر لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهان، گەیشتووەتە قۆناغی تەندەرین.

 

لەوبارەیەوە جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، بۆرییە نەوتییەکە لە توانایدا دەبێت ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بکات، کە لە ئێستادا لە کەرکوک ٨٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەمدەهێنرێت و لە ڕێگەی تەنکەرەوە دەگوازرێتەوە.

 

باسی لەوەشکرد، سەبارەت بەم پرسە لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆزنەفتی روسیدا دەست بە گفتوگۆ دەکەن کە ئێستا چالاکترین کۆمپانیای وەبەرهێنی نەوتە لە هەرێمی کوردستان.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە هەتا ڕۆژى ١٦ى ئۆکتۆبەر، هەرێمى کوردستان بەشێک لە نەوتى کەرکوکى لەڕێگەى بۆرییەوە ڕەوانەى بەندەرى جەیهان دەکرد.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure