نه‌وت
930 جار بینراوە 29/11/2017 04:35 PM

ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە دابەشكردنی بەشە نەوتی هاوڵاتیان



سنور ميديا 
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە "خاوی دابەشكردنی نەوت" بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە ڕۆژانە ٥ تەنكەر، كە دەكاتە 180 هەزار لیتر دەگاتە سلێمانی و دەشڵێت: "تائەم كاتە تەنها یەك لتر لەلایەن بەغداوە زیاد نەكراوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا، ، ئاماژەی بەوەكردووە، زۆر لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لێدوانی جیاجیا بڵاودەكەنەوە سەبارەت بە هاتنی نەوت لەلایەن بەغداوە، كە سەرجەم لێدوانەكان تائەم كاتە دوورە لە ڕاستییەوە، چونكە هاتنی نەوت پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش بەو بڕەی ئێستا هەر دەهات، كە ڕۆژانە ٥ تەنكەر بوو، كە دەكاتە ۱۸٠ هەزار لیتر.

 

ڕاشیگەیاندووە، ئەم نەوتەش لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەهلییەوە دێت، كە پەیوەستی هەیە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی و بەڕێوبەرایەتیمان تەنها سەرپەرشتی پڕۆسەی دابەشكردنەكە دەكات.

 

سەبارەت بە سستی دابەشكردنی دەڵێت: "هۆكاری سستی بەرنامەی دابەشكردنەكەش كەمی هاتووی نەوتە هەربۆیە لەپار مانگی حزیرانەوە پڕۆسەكە دەستی پێكرد و تائێستاش كۆتایی نەهاتووە".

 

هەر بەپێی ڕوونكردنەوەكە، "هەر كەس و لایەنێك، كە لێدوان دەدات سەبارەت بە هاتنی نەوت و پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت پێویستە ڕاستییەكان وەك خۆی بەیان بكات و هاوڵاتیان چەواشە نەكەن، چونكە تا ئەم كاتە تەنها یەك لتر لەلایەن بەغداوە زیاد نەكراوە و هەروەك جاران پڕۆسەكە بەردەوامی هەیە و هەمان كۆمپانیا هەمان بڕە نەوت دەهێنێت و بەهەمان نرخ".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure