شێركۆ بێ كه‌س
578 جار بینراوە 14/11/2017 01:40 PM

وێنه‌ .. كه‌سێكى خۆشه‌ويستى شێركۆ بێكه‌س گيانى له‌ده‌ست دا



سنور ميديا 

بەیانی ئەمڕۆ دایكی شاعیر شێركۆ بێكەس و خێزانی شاعیری نیشتیمانی فایەقبێكەس لە وڵاتی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد، وابڕیارە تەرمەكەی بگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و پاشان پرسەی بۆ دابنرێت.

 

هەڵكەوت عەبدوڵا هاوڕێی شێركۆ بێكەس و ئەندامی ئەنجومەنی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە لێدوانێكیدا بە ماڵپەڕی nrt2ی ڕاگەیاندوه‌، بەیانی ئەمڕۆ شەفیقەخان دایكی شاعیری كۆچكردوو و دامەزرێنەرەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم شێركۆ بێكەس و خێزانی فایەق بێكەس لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.

 


ئاشكراشیكرد، بەهۆی ئەوەی شەفیقەخان لە ئەمریكا دەژیا و هەرلەوێ كۆچی دوایی كردووە، تائێستا ڕوون نییە پرسەی لە كوێ بۆ دادەنرێت، ئەگەری ئەوە هەیە پاش گەڕانەوەی تەرمەكەی بۆ كوردستان پرسەی بۆ دابنرێت.

 

وتیشی "شەفیقەخان هاوسەرێكی بەوەفای شاعیری نەتەوەیی فایەق بێكەس و دایكێكی میهرەبان بوو بۆ خوالێخۆشبوو شێركۆ بێكەس، هەربۆیە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەكەیان دەكەین".

 

شێرکۆ بێکەس کوڕى شاعیرى ناودار فایق بێکەس لە ڕۆژى دووى ئایارى ١٩٤٠ لە شارى سلێمانى لە دایکبووە و لە دواى ٧٣ ساڵ تەمەن لە ڕۆژى چوارى ئابى ٢٠١٥ لەشارى ستۆکهۆلمى پایتەختى سوید بەهۆى نەخۆشییەوە ماڵئاوایى لە ژیان کرد.

 

شێرکۆ بێکەس خاوەنى دەیان بەرهەمى چاپکراوە، کە لە ساڵى ٢٠٠٩ کۆ بەرهەمەکانى لە هەشت هەزار لاپەڕەدا چاپکرا.

 

7401014112017_412.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure