سنور ميديا
2309 جار بینراوە 20/8/2015 09:49 PM

سنور ميديا بۆ يه‌كه‌م جار له‌ زارى چوار دكتۆره‌وه‌ نهێنى بايكۆتكردنى ئێن ئارتى له‌لايه‌ن دكتۆره‌كانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا _ ده‌ريا كه‌ريم

پزيشه‌كه‌كان هۆكارى بايكۆت كردنى كه‌ناڵى ئێن ئارتى به‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ كه‌ناڵةكه‌ ويستويه‌تى ئەیانەوێت لە كەسایەتی پزیشك بدەن  , نەهێشتنی متمانە لەنێوان پزیشك و نەخۆش .

 

له‌و باريه‌وه‌ دكتۆر سەروەر سالار چوچانی تايبه‌ت  به‌ سنور ميديايى  ڕاگەیاند "

1_وتی نەدەبوو ئەو كەناڵە گشتاندنێك بكات لە نێوان دكتۆرەكاندا و چونكە لەهەموو چینەكاندا كەسانی چاك و خراپیش هەیە .

 

2_ئەو كەناڵە ئەبێت ڕاویژكاری تەندروستی هەبێت كە پسپۆربێت لەبواری تەندروستی و كارمەندی تەندروستی بێت .

 

3_ئەبوو لە  ڕاپۆرتەكاندا باڵانس هەبێت لە نێوان نەخۆش و دكتۆر دا چۆن لێدوانی نەخۆشەكە وەر گیرا دەبوو لە دكتۆریش لێدوان وەر بگیرایە .

 

وتیشی بڕیارمانداوە نەچینە ئەو كەناڵە تاوەكو داوای لێبوردنمان لێ‌ دەكرێت .

 

هه‌ره‌ها دكتۆر ڕێباز بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی چەمچەماڵ به‌ سنور ميديايى ڕاگه‌ياند :

 

ئێمە وەكو كارمەندان و پزیشكانی بەڕێوبەرایەتی  قەزای چەمچەماڵ و پارێزگای سلێمانی بایكۆتی بەرنامەكان و كەناڵی NRTمان كردوە چونكە لەماوەی ڕابردوودا چەند بەرنامەیەكیان كرد لەماوەی ڕابردوودا لە ڕێزو شكۆی دكتۆرەكانیاندا و دەبوو كە كەناڵی NRTبۆهەر بەرنامەیەكی لەو شێوەیە پێشتر قسەیان لەگەڵ دكتۆرەكان كردباو دكتۆرەكان ئاگاداری چۆنیەتی كارەكانی ئەوان بوونایە .

 

وه‌ دكتۆر زانیار بەرێوبەری نەخۆشخانەی گشتی دوكان لەسەر هەمان بابەت به‌ سنور ميديا وت "

ڕاپۆرتەكانی ئەو كەناڵە نازانستین و هیچ نییە جگە لە هێرشێكی بێ‌ مانا بۆسەر دكتۆرەكان .

دەبێت ئەو جۆرە ڕاپۆرتانە بنەمایەكی زانستی هەبێت و لێكدانەوەی زانستی بۆبكرێ‌ و ئینجا پەخش بكرێت .

وتیشی"ئەبێت ئەو كەناڵە داوای لێبوردن بكات و اعتزار  بهێننەوە .و من شەخسی خۆم داوایان لێكردوم و میوانداری بەرنامە كراوم بەو هۆیەوە بەشداری بەرنامەم نەكردوەو بایكۆتم كردەوە .

 

هه‌روه‌ها دكتۆر سۆران محەمەد غەریب یش به‌ سنور ميديايى  وت "

ئێمە وەكو كۆمەڵێك پزیشك بایكۆتی كەناڵی NRT مان كردوە ,بەهۆی ئەوڕاپۆرت و بەرنامانەی كەلەماوەی ڕابردوودا پەخشیان كرد لەسەر پزیشكەكان و هێرشێكی توندی ڕاگەیاندنیان كردە سەر پزیشكەكان  كەلە هەموو دونیادا ئەگەر لەدادگاش بێت لێدوان لە داواكەر و داواكراویش وەردەگێرێت ,بەڵام ئەم كەناڵە هات و بەتەنیا ڕای نەخۆشی وەرگرت و ڕای دكتۆری وەر نەگرتوە .

 

ئەو ڕاپۆرتانەشی كرد دەبوو بیدات بە وەزارەتی تەندروستی و نەخۆش و دكتۆریش لەم وڵاتە باجی خراپی سیستەمی تەندروستی دەدەن ,ئەم بتبەتەش بەهۆی خراپی سیستەمی تەندروستیەوە بووە .

 

ئەوەی كە NRTكردی نەدەبوو لە تەلەفیزێۆن بڵاو بكرێتەوە هەربۆنمونە ئەوكاتەی  كەبەهۆی خراپی یاریەكانی چاڤی لاندەوە ئەو منداڵانە ئازاریان پێگەیشت و برینداربوون هەرپزیشكەكان بوون چارەسەریان كردن .

 

هەڵەی پزیشك لەهەموو دونیادا ڕوودەدات ئەمە شتیچكی ئاساییە .بۆنمونە ئێمە ڕۆژانە زیاد لە150 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی عەلی كەمال دەكەن لە سلێمانی ,ئاخربینینی نەخۆش بەم شێوەیە نابێت .ئەوە خراپی سیستەمی تەندروستیە كە پسولەیەك بە 250 دیناری چاپی نوێ‌ كە دەچێتە لای پزیشكێك دەبێت ئەم سیستەمە بگۆڕ درێت ,ئەبێت سەرەتا نەخۆش مەوعید دابنێ‌ بۆ بینینی دكتۆر نەك بەوشێوەی كە ئێستا هەیە.

وتیشی ئامانجی ئەو كەناڵە ئەم خاڵانەیە :

1_ئەیانەوێت لە كەسایەتی پزیشك بدەن .

2_نەهێشتنی متمانە لەنێوان پزیشك و نەخۆش .

3_نەهێشتنی متمانەی خەڵكی بەتەواوی سیستەمی تەندروستی .

سەرە ڕای هەموو ئەمانە ئەوەش هەیە كە دكتۆر و تاقیگەو دەرمانخانەكان كە شەریكن پێكەوە ,بەڵام ئەوە ئەبێت سكاڵا لەسەندیكا بكرێت بۆ نەهێشتنی ئە بابەتە و بەپێی یاسا چارەسەر بكرێت .

وتیشی لەو كەناڵەوە میوانداری كراوم بەڵام نەڕۆشتووم و ناشچم تاوەكو ئەو كەناڵە داوای لێبوردن نەكەن و اعتزار نەهێننەوە .

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure