په‌رله‌مانى كوردستان
3167 جار بینراوە 30/10/2017 08:51 PM

هێرشەکانی سەر پەرلەمان کوردی ناشرین کرد



سنور میدیا_تایبەت

هێرشەکانی سەرپەرلەمان و بارەگاکانی گۆڕان و یەکێتی و چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەنگدانەوەی گەورەی دەرەکی بە دوای خۆیدا دەهێنێت و لە میدیا جیهانییەکان بڵاو دەکرێتەوەو هاوڵاتیانی بیانیش لە چوارچێوەی ئەو هەواڵانەدا کۆمێنتی تەنزئامێز و سەیرو سەمەرە لەسەر حوکمداری هەرێم و پارتی دەنوسن .

 

دوای ڕووداوەکانی شەوی ٢٩ ی ١٠ بەشیکی زۆر لە میدیای جیهانی و میدیاکانی ئێرانی دراوسێی عێراقیش ئەو ڕووداوانەیان کرد بە هەواڵ و هەرزوو ڕوداوی هێرشی سەر پەرلەمان و سوتانی بارەگا حزبییەکان دەبێتە مایەی کۆمێنتی تەنز ئاسا و گاڵتەئامێز و حوکمڕانی هەریم و هاوڵاتی کورد بە شێوازێکی ناشرین پیشان دەدن و لە ماوەیەکی کەمدا بە هەزاران کۆمێنتی ڕەخنەگرانە لەو ڕوداوانە لە لایەن هاوڵاتیانی بیانییەوە نوسراون 

 

ئەو کۆمێنتانەی کە لەسەر ڕووداوەکان نوسراوە ئەگەرچی بەشێکی ڕەخنەی توند و قسەی ناشیاوی ئەو کەسانەیە بەرامبەر کورد بەڵام کۆمێنتەکان پڕن لە کۆمێنتی تەنز ئامێز و گاڵتە کردن بەرامبەر کورد .

 

کەسێک بۆ یەکێک لەو هەواڵانە بۆ ماڵپەڕێکی ئێرانی دەنوسێت " چی وڵاتێکی دیموکراتی و هاوڵاتیانێکی پێشکەوتوون " 

 

کەسێکی تریش بۆ هەواڵێکی تر دەنوسێت " ئەمانە بڕیار بوو ببنە دەوڵەتێکی نمونەیی بۆ ناوچەلە "

 

کەسێکی تریش بۆ یەکێک لەو هەواڵانە نوسیوێتی " ئەمانە چۆن بەربونەتە گیانی یەکتر"

 

31391730102017_coment4.JPG

48391730102017_coment3.JPG

1401730102017_coment3.JPG

18401730102017_coment4.JPG

 

57431730102017_coment1.JPG

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure