كێڵگه‌ى نه‌وتى
543 جار بینراوە 15/10/2017 12:58 PM

"وه‌ستاندنى هه‌نارده‌ى نه‌وتی كوردستان زیانێكی گه‌وره‌ به‌ ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نێت"



 

به‌پێى ڕاپۆستى مانگانه‌ى ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ، راگرتنی هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان کە به‌ناو خاكی توركیادا تێپەڕدەبێت، ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت، به‌ڵكو زیانێكی گه‌وره‌ به‌ بازاڕی نه‌وتی ئه‌وروپا، به‌ تایبه‌تیش ئیتاڵیا ده‌گه‌یه‌نێت.

 

له‌ راپۆرته‌كه‌، بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م رایده‌گه‌یه‌نێت "تا ئێستا هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان، راگرتنی بۆری نه‌وته‌كه‌ كێشه‌ی زۆر بۆ هه‌ولێر دروستده‌كات، به‌وپێیه‌ى زۆربه‌ى داهاته‌كه‌ى له‌رێگه‌ى نه‌وته‌وه‌ دابینده‌كات".

 

رایگەیاندوە، "راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وت زیانى بۆ كڕیارانی نه‌وت له‌ ئه‌وروپا، ده‌بێت، كه‌ ئیتاڵیا گه‌وره‌ترینیانه‌، هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی كرواتیا، یۆنان، ئیسپانیا و ئیسرائیلیش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كڕیانی ئه‌و نه‌وته‌ن".

 

له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پێویسته‌ كۆمپانیاكانی نه‌وت كه‌ له‌ كوردستان كارده‌كه‌ن، خۆیان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده‌بكه‌ن، روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ كۆمپانیا رۆزنه‌فتی رووسی، به‌ گوێره‌ی چه‌ند گرێبه‌ستێك كه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌ ئێستا له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا واژۆكرا، له‌ ساڵی 2019 ده‌ستبكات به‌ راكێشانی بۆری گازی سرووشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ خاكی توركیا و له‌وێوه‌ بۆ ئه‌وروپا.

 

سەرەڕای گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا كۆمپانیا روسنەفت رایگه‌یاندبوو، هیچ پرۆژه‌یه‌كه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان راناگرن و گه‌شه‌ی زیاتر له‌ كه‌رتی وزه‌ ده‌ده‌ن له‌ كوردستان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure