دەشە كەریم
2552 جار بینراوە 17/9/2017 01:48 PM

دەشە كەریم، هۆكاری دوورخستنەوەی لە كەناڵی گەلی كوردستان ئاشكرادەكات



سنور میدیا 

خانمە شۆخ و پێشكەشكارە ناسراوەكەی پێشووی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان "دەشە كەریم"، دەڵێت، بەهۆی بەشداریی كردنم لە بەرنامەی چێژبڕكێ ی كەناڵی ئاسمانی (كورد ماكس شۆ)، كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان بڕیاری دوورخستنەوەیاندام".

دەشە كەریم، لە دیدارێكی هەفتەنامەی (ژیان) دا، باس لەهۆكاری دوورخستنەوەی لەكەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان دەكات و دەڵێت" پێشتر خاوەنی ئارایشتگا بووە كە زیاتر وەكو خەونێكی خۆی مامەڵەی لەگەڵ ئارایشتگاكەدا كردووە، بۆیە لەئێستاشدا هەندێك جار كاری جوانكاری و مەیك ئەپ دەكات. بەهۆی بەشداریی كردنم بوو لە بەرنامەت چێژبڕكێ ی كەناڵی ئاسمانی (كورد ماكس شۆ) كە وەك میوان چوبووم، لەلایەن كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستانەوە بڕیاری دوورخستنەوەیاندام، لەڕاستیدا تەنها 3 مانگی سەرەتام لەو كەناڵە گرێبەستم هەبوو، لە مەرجی گرێبەستەكەشدائەوە هاتبوو كە وەك پێشكەشكار لە هیچ كەناڵێكی دیكە دەرنەكەوم، پاشان گرێبەستەكەم تازە نەكرابوەوە، بۆیە لەم كاتەدا هیچ مەرجێك من ناگرێتەوە، لە هەمانكاتیشدا ئەگەر مەرج و خاڵەكانیش هەژمار بكەین ئەوا من وەك میوان لەو كەناڵە دەركەوتووم نەك وەك پێشكەشكار".

 

ئەو خانمە پێشكەشكارە سەبارەت بە پرۆژە و كاری داهاتووی باسیلەوە كرد" بەردەوام دەبم لەكاری راگەیاندن و لە هەندێك كەناڵی باشەوە پێشنیاری كاركردنیان خستۆتە بەردەمم، بەڵام با بزانین خوای گەورە چی بە نسیب ئەكات".

 

دەشە ئەگەرچی لەئێستادا نەچۆتە نێو پرۆسەی هاوسەرگیریەوە، بەڵام جەخت لەوە دەكاتەوە" تاكە مەرجی سەرەكی بۆ ئەو پرۆسەیە بونی خۆشەویستی و ڕێزە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كەسەی دەبێتە هاوسەری دەبێت لەوە تێبگات ئەو خانمە ڕاگەیاندكارە و رێز لە پیشەكەشی بگرێت".

 

دەشە كەریم عەزیز، لەدایك بووی شاری سلێمانیە و دەرچووی بەشی كوردیی زانكۆی سلێمانی یە، لە ساڵی 2007 دەستی بە كاری ڕاگەیاندن كردووە.

 

5548101792017_24.jpg

2349101792017_25.jpg

3749101792017_26.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure