سنور میدیا
1506 جار بینراوە 12/9/2017 03:14 PM

ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناساندبوو ده‌ستگیركرا



سنور میدیا 

ئه‌مڕۆ 11-9-2017 پۆلیسی ئێران ئاشكرایكرد كه‌ له‌ پارێزگای شیراز كه‌سێكیان دستگیركردووه‌ كه‌ خۆی به‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی ناساندوه‌ و له‌ ته‌له‌فوندا هاوشێوه‌ی ئه‌و قسه‌ی كردووه‌ و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی ساخته‌كردووه‌.

 

عه‌قید عه‌لی جوكار فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای شیراز رایگه‌یاند: پۆلیسی شاره‌كه‌ به‌م دوایانه‌ چه‌ندین سكاڵایان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌، سكاڵاكان له‌سه‌ر كه‌سێك تۆمار كرابوون كه‌ ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بۆ خۆی به‌كارهێنا بوو ، هه‌روه‌ها له‌ شیراز نوسینگه‌یه‌كی كردبوه‌وه‌ كه‌ ڤیزای ئه‌مریكا و ئه‌وروپای ده‌دا به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانویست سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بكه‌ن.

 

وتیشی: كه‌سه‌ دزه‌كه‌ له‌و رێگایه‌وه‌ پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ستكه‌وتووه‌.

به‌رپرسانی ئه‌منی شاره‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، كه‌سه‌كه‌ له‌ كاتی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیدا زۆر به‌ باشی توانیویه‌تی لاسایی ده‌نگی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ كۆتایدا دوای زانیاریه‌كی ورد توانراوه‌ ده‌ستگیر بكرێت و راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكرێت.

 

له‌ كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شدا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌كراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان له‌ نوسینگه‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ نوسینگه‌ی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی تر كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ په‌یوه‌ندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپیدا.

 

س. پیوكه‌ی

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure