حه‌مكۆ
2285 جار بینراوە 4/9/2017 10:43 AM

حەمكۆ نوسراوێكی پێچەوانە لەسەر هەڵوێستەكانی پێشووی بڵاودەكاتەوە



 

سنور میدیا 

حەمكۆ، هونەرمەندی كۆمیدی شاری هەولێر نوسراوێكی نوێی بڵاوكردۆتەوە و هەڵوێستی خۆی لەسەر ریفراندۆم راگەیاندووە.

 

حەمكۆ كە پێشتر رایگەیاند، وازی هێناوە لە پارتی و پشتیوانی گۆڕان دەكات، لە نوسراوەكەیدا پۆلێنێكی بۆ بەرەی "بەڵی" و "نەخێر" كردووە و لە كۆتایدا رایگەیاندووە، ئەو لەگەڵ بەرەی "بەڵێ‌"یە.

 

حەمكۆ كە لە ماوەی پێشوودا چەندجارێك رەخنەی كۆمیدیی لە پارتی و سەركردەكانی گرت، رایگەیاند چەندجارێك هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە، بەڵام مانگی پێشوو گەڕایەوە هەولێر.

 

دەقی نوسراوەكەی حەمكۆ:


شەڕی بەرەی بەڵێ و نەخێر و ئەنجامەكەی.
بەرەی بەڵێ ..
پێكهاتیە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە بە گشت ئەندامەكانیەوە كە پێكهاتیە لە هەولێر و دهۆك و بادینان و بەشێكی كەركوك و سلیمانی.
هەروەها پێشمەرگەكان بە بنەمالە و خزم و كەس و كاری شەهیدەكانەوە .
هەروەها ئاسایش و پۆلیس و هێزی ناوەخۆ بە گشت ئەندامەكانەوە .
هەروەها حكومەت بە وەزارەتەكانیەوە
وەزارەتەكانیش بە فەرمانبەرەكانەوە
هەزارەها مەعاش خۆری بن دیوار و كۆیلەكان
هەروەها یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە هاوپەیمانی پارتیە و لە زۆربەی پرۆژەكان بە پێی ڕێكەوتنی ستراتیجی نێوانیان هاورا و هاوكاری یەكترن
بەرەی نەخێر ..
لە دوو بەش پێكهاتیە
بەشی یەك
ئەو خەلكانەن كە لە ناو حزبی دەسەلات جیگایان نەكرایەوە و غەدریان لێكرا و هەروەها ئەو خەلكانەشن كە پێیان وایە حكومەت و پارتی سەركەوتوو نەبوو لە باشتر كردنی بژێوی ژیانیان
بەشی دوو
لایەنێكی سیاسیە بەڵێ بۆ نەخێر وەك كارتی فشار دژ بە پارتی بەكاری دەهێنن
لە پاش ئەوەی زانیمان هەردوو بەرە كێن ئیستا ئەنجامەكەتان وەرگرت كام بەرە دەیباتەوە ؟!!
ریفراندۆم مولكی هیچ حزب و سەركردە و لایەنێك نیە بەلكو هی خاك و نیشتیمان و گەلە بە گشتی .
ئەو پرۆژەیەی پارتی و بارزانی هەر چەندە وەك كارتێكی سیاسی بەكاری هێنا بەلام بە بڵێ و نەخێر ئێمە دەخاتە بەر ئەمری واقیعێكی تاڵ بەرامبەر بە مێژووی گەلەكەمان و پێشمەرگەكانمان و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی كورد بە هەموو قۆناغەكانیەوە .
بۆیە پیم وایە ئیمە لەو پرۆسەیە دەتوانین بە بەردێك دوو چۆلەكە بكوژین و بڵێین
بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
بەڵی بۆ گۆڕین و چاكسازی سیاسی

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure