سنور میدیا
بەیان عوسمان، خانمە ئەکتەری کورد، کە لە ھەرێمی کوردستاندا بە (وەنەوشە) ناوبانگی ھونەری دەرکردووە، نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردەوە.
درەنگانی شەوی ڕابردوو 1/9/2017، بەیان نوێترین وێنەی خۆی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا، بڵاو کردەوە، تێیدا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هەموو موسڵمانانی جیهان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات.
بەیان، خەڵکی سلێمانییە، لە چەندین زنجیرە دراما و فیلمی سینەماییدا ڕۆڵی بینیوە، بەھۆی ئەوەی لە زنجیرە درامای (گەردەلوول)دا بە ناوی (وەنەوشە) بەشداری کردبوو، لە ھەرێمی کوردستاندا بەم ناوە ناسرا و ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد.
كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟