سنور میدیا
367 جار بینراوە 21/8/2017 02:29 PM

وێنه‌ ..ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌ستنیشانكرا



سنور میدیا

ناسنامه‌ی شۆفێری ڕووداوی هێرشه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی شاری به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانیا، كه‌ بووه‌ی هۆی كوژرانی 13 كه‌س، ده‌ستنیشانكرا .

 

جواكیم فۆرم، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی گومانده‌كرێت كه‌ تاكه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی جۆری ڤان بووه‌ ناوی یونس ئه‌بویه‌عقوب-ه‌ و ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و خه‌ڵكی وڵاتی مه‌غریبه‌.

 

له‌و كاته‌ی هێرشه‌كه‌ ڕوویدا، پۆلیسی ئیسپانیا به‌شوێن ئه‌بو یه‌عقوب-دا ده‌گه‌ڕێن.

 

فۆم ئه‌مڕۆ له‌میانی قسه‌كردنی بۆ ڕادیۆیه‌كی ناوخۆیی ڕایگه‌یاند، هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئاماژه‌ده‌كه‌ن بۆ ئه‌بو یه‌عقووب به‌وه‌ی ئه‌و شۆفێری ڤانه‌كه‌ بووبێت و ئێستا ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپادا بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی ئه‌بویه‌عقووب.

 

1928112182017_18.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure