دابه‌شكردنی مووچه‌
1857 جار بینراوە 21/8/2017 01:24 PM

پارەی هاندان دابەش دەكرێ



سنور میدیا 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو پارەی هاندانی مانگێكی تری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێ.

 

رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاشكرای دەكات، هەفتەی داهاتوو پارەی مانگێكی تری هاندان دابەش دەكرێ.

 

لەدوای دروست بوونی قەیرانی دارایی و راگەیاندنی سیستەمی پاشەكەوتی موچە، ماوەی چەند مانگێكە بەناوی پارەی هاندان مانگانە بڕێك پارە بەسەر پزیشك و كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێ و تائێستاش بەردەوامە.

 

بەپێی وتەی وەزیری تەندروستیش هەفتەی داهاتوو پارەی مانگێكی تری هاندان دابەش دەكرێ بەسەر كارمەندان و پزیشكانی سەر بەوەزارەتەكەی.

 

بڕیاری خەرجكردنی پارەی هاندان لەكاتێكدایە بەپێی خشتەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابوری تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە، موچەی مانگی 6ی سەرجەم وەزاتەكان دابەش دەكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure