بیری نەوت
385 جار بینراوە 29/5/2015 09:01 PM

ڕاپۆرتێك لەسەر دواین زانیاری لەسەر بیرە نەوتەكانی سنوری گەرمیان



سنورمیدیا _ هونه‌ر شیخ له‌نگه‌ری


له‌ ئێستادا دوو بیری تر له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵكه‌ندن دوو بیری تریش ته‌واوبوونه‌. 


دووبیری تری ناوچه‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵكه‌ندن ، كه‌هه‌ردوو بیره‌كه‌ ده‌كه‌ویته‌نزیك گوندی حه‌سیره‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای كفری .

یه‌كه‌م بیر كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌لكه‌ندن بیری مله‌ سوره‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌ویته‌ نیوان گوندی حه‌سیره‌و گوندی مله‌ سوره‌ وه‌ به‌ بیری مله‌ سوره‌ ناسراوه‌ ، كه‌ سه‌ربه‌ ناحییه‌ی سه‌رقه‌لایه‌. 

دووه‌م بیریش ده‌كه‌ویته‌ گوندی كه‌وا چه‌رموو، ئه‌م بیره‌ ش له‌ چاوه‌روانی هه‌لكه‌ندن دایه‌ كه‌شوینی هه‌لكه‌ندنی بیره‌نه‌وتكه‌ش دیاری كراوه‌.

بیری میل قاسم باكوری حه‌سیره‌و بیری كه‌وا چه‌رموو رۆژهه‌لاتی حه‌سیره‌. 

بیری ناسالحش گه‌یشتۆته‌ به‌ نه‌وت و كاره‌ سه‌ركییه‌كانی ته‌واو بووه‌ له‌و بیره‌ ، ئه‌م بیره‌ش سه‌ر به‌ناحییه‌ی سه‌رقه‌لایه‌و قه‌زای كفری یه‌، هه‌روه‌ها بیری میل قاسمش كه‌ ده‌كه‌ویته‌ سنوری ناحییه‌ سه‌رقه‌لا كاری ئه‌م بیرش ته‌واو بوه‌  , ئیستا ئاماده‌یه‌ بۆ نه‌وت ده‌رهینان ،كه‌ نزیم بیره‌كانی گوندی حه‌سیره‌یه‌. 

به‌گویره‌ی زانیاریه‌كان هه‌مان كۆمپانیا كه‌ بیری ناسالحی هه‌ڵكه‌ندووه‌ ، ئه‌م بیرانه‌ش هه‌ڵده‌كه‌نێت، كه‌ كۆمپانیای گاز پرۆمی رووسی یه‌ .

له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا كۆمپانیای ( HITEC ) و كۆمپانیای گره‌ی وۆڵفی كه‌نه‌دی كه‌ له‌بواری پاككردنه‌وه‌ی بیری نه‌وتدا كارده‌كات ، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا زیاتر له‌ (100)كرێكاری ناردوه‌ته‌ بۆ ماڵه‌وه ‌له‌ سنوری گه‌رمیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دووبیره‌ هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌كه‌ ته‌واو بووه‌ .

كاریان به‌ كارمه‌ند نه‌ماوه‌ جێگه‌ی باسه‌ له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا 15بلۆكی نه‌وتی بونیانیان هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای جیهانیه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی نه‌وتیان تێداده‌كرێت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure