رۆحانی
766 جار بینراوە 15/8/2017 03:05 PM

ڕۆحانى هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و جیهانیش به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ هه‌نگاو ده‌نێت



سنور میدیا 

حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئیرانى له‌وته‌یه‌كى دا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى دا ڕاگه‌یاند, گه‌ر بێتو ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ له‌و سزایه‌ى كه‌ به‌سه‌ر ئیراندا سه‌پاندویه‌تى نه‌كات ئه‌وا له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا له‌ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ ده‌كشێنه‌وه‌.


ڕۆحانى ڕاشیگه‌یاند, پێویسته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌زمونى ئه‌وه‌ى پێده‌وتریت ئه‌زمونى شكست بۆ سه‌پاندنى سزا به‌زۆر سه‌پێنراوه‌كان دوباره‌ نه‌كاته‌وه‌ چونكه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ بوه‌ هۆى ئه‌وه‌ى پاڵ به‌ ئۆباماوه‌ بنێت دانوستانمان له‌گه‌ڵ دا بكات.


سه‌رۆك كۆمارى ئێران ڕونیشى كرده‌وه‌, ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌تانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئه‌زمونه‌ ئه‌وا ئێمه‌ش له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كورتتدا هه‌فته‌ و زمانگ تێ نه‌په‌ڕێنیت به‌ڵكو له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێریكدا به‌شێوه‌یه‌كى به‌هێزتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕأبردو.

 

ڕۆحانى جه‌ختیشى كرده‌وه‌, دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌لماندى هاوبه‌شێكى باش نیه‌ و متمانه‌ى پێ ناكرێت و به‌ڵینه‌كه‌ى خۆى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزا سه‌پێنراوه‌كانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى به‌ ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ كه‌ ساڵى 2015 مۆر كرا نه‌برده‌ سه‌ر.

 

وته‌كانى ڕۆحانى له‌ كاتێكدایه‌, مانگى ڕابردوو ئه‌مریكا سزاى به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كى ئیرانیدا سه‌پاند ئه‌وه‌ش به‌گومانى به‌شداریكردنیان له‌ به‌رنامه‌ موشه‌كیه‌كه‌ى ئیراندا به‌وه‌ش ئابوریى ئێران توشى له‌رزێنیكى تر هات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure