سنور میدیا
كریستال خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی كورد پشتگیریی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات كرده‌وه و ده‌ڵێ "(به‌ڵێ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
كریستال، كە ماوەی دوو ساڵه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌شداری له كه‌مپینێكدا كردووه كه هونه‌رمه‌ندانی كورد بۆ پشتگیریی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دروستیان كردووه، ئه‌و گۆرانیبێژه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندایه و ده‌ڵێ (به‌ڵێ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
كریستاڵ، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی كانیاو محه‌مه‌ده، جگه له‌وه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری چه‌ندین فیلم و زنجیره درامای كردووه، هاوكات خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانیه.
كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟