سنور میدیا
رەغد سەدام حسێن، كچی گەورەی سەدام حسێن وێنەیەكی بڵاونەكراوەی خانەوادەی سەدام حسێنی بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی" سەدام مەبدەئە و هەمیشەییە و نامرێت".
كچە گەورەكەی سەدام حسێن لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا كە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە نوسیویەتی"سەدام بۆ هەموو نەوەكانە و دەگوازرێتەوە".
مێژووی وێنە بڵاوكراوەكە دەگەڕێتەوە بۆ حەفتاكانی سەدەی رابردوو كە ئەو كاتە سەدام حسێن جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بووە و منداڵەكانیشی هەریەك لە عودەی، رەغد و رەنا لە وێنەكەدا دەركەوتوون.
كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟