شه‌یدا خه‌یرابادی |
2669 جار بینراوە |
9/8/2017 10:33 PM |
|
کچە هونەرمەندێ لەلایەن پیاوە هونەرمەندێ فریو ئەدرێ
سنوور میدیا: نیكی محه‌مه‌د
كچه هونه‌رمه‌ندێكی كورد ئاشكرای ده‌كات هونه‌رمه‌ندێكی پیاو پاره‌یه‌كی زۆری لێ وه‌رگرتووه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه كه " حه‌وت گۆرانیه" و بڵاویشی نهكردوتهوه.
دەربارەی بڵاونەكردنهوهى ئه‌لبوومه‌كه‌ى، خانمه هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهەڵاتی "شه‌یدا خه‌یرابادی " کە ئێستە لە ئەوروپا ئەژی بە سنور میدیای ڕاگه‌یاند: له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ناوى ئه‌رسه‌لان هه‌ورامى پارەی ئەلبومەکەی خوراوە دواى وه‌رگرتنى پاره‌یه‌كى زۆر ئه‌لبوومى گۆڕانییهكانى بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
زیاتر وتى، له ڕێى چەند دۆستێک زانیویه‌تى كه ئه‌لبوومه‌كه‌ى بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌وروپا به‌ڵێنى پێ درابوو له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره ئه‌لبوومه‌كه‌ى بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده روونى كرده‌وه كه ئه‌لبوومه‌كه‌ى له حه‌وت گۆرانی پێك هاتووه و پێشتر له لایه‌ن تیپی موزیكی فۆلكلۆری نه‌ته‌وه‌ی كورد كاری بۆ كراوه، بڕیار بوو جه‌ژنى ره‌مه‌زان بڵاو بكرێته‌وه بەڵام لە لایەن هونەرمەند ئەرسەلان هەورامی پارەکە خوراوە و بڵاو نەکراوەتەوە.
له‌وباره‌یه‌وه ماڵی موزیکى مینا رایگه‌یاند كه كاره‌كانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده ته‌واو بووه، به‌ڵام مافى تێچوی چاپ و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکەم وەرنەگرتووە ، بۆیه بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ى راگیراوه.
له به‌رامبه‌ردا سنور میدیا په‌یوه‌ندی كرد به هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان هه‌ورامی، به‌ڵام ئامادە نەبوو لێدوان بدات.