مەستی عآدل
799 جار بینراوە 8/8/2017 08:39 PM

شاجوان وەڵامی باوکی دەداتەوە



سنور میدیا 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تاجی شاجوانی لە "ڤیان عەممار" سەندرایەوەو کرایە سەری هاوەڵی یەکەمی شاجوان "مەستی عادل".

 

لە دوای بوون بە شاجوان، باوکی هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق سکاڵا لەسەر کچەکەی تۆمار دەکات و دەڵێت، بەبێ ئاگاداری من خۆی هەڵبژاردووە و تەمەنیشی کەمتر بووە لە 18 ساڵ.

 

مەستی عآدل، وەڵامی باوکی دەداتەوەو دەڵێت" لەگەڵ ڕێزم بۆ قسەکانی باوکم باوکم هیچ کاتێک ئاگاداری ئێمە نەبوە كە بە مانگێک پێش هەڵبژاردنی شاجوان من تێلم بۆ كرد كە ئاگاداری بكەمەوە بەڵام جوابی نەبوو بە بەڵگەوە هەموو شتێكم لایە تا ئەو کاتەی لە شاشەی کەناڵەکان دەركەوتم ، وە ماوەی ساڵێكە باوکم لەگەڵ ئێمە ناژی لە ۲ـ٦ـ۲٠۱٦ من ئەو هەڵەیە پشت ڕاست ئەکەمەوە کە باوکم ئەڵێ لە ۲ـ٦ـ۲٠۱۷ جیابوومەتەوە لێیان تا ئێستا قوربانی ئەو بیر و ڕایانەم كە وەک باوکم بیر ئەکەنەوە وە ئامانجی سەرەكیم لە بەشداری کردنم لە شاجوانی عیراق كە وەک کچێکی هەڵەبجە ڕێگری زۆر ئەکرێ تەنانەت من لەبەر باوکم بەناوی هەلەبجەوە بەشداریم کرد ئەگینا من لە سلێمانی لەدایک بووم ئەگەر ۱۸ ساڵ نەبوومایە لە سەرەتاوە نەم ئەتوانی بەشداری بکەم".

 

وتیشی" هەروەها زمان زانینیش من ڕاستە پێشتر عربی م نەزانی بەڵام من ئێستە ئەتوانم قسە بکەم هەموو شتێک قابیلی فێربوونە ...من زمانی ئینگلیزی ئەزانم بۆ ئاگاداریتان مانگی ۱٠ بەشداری ئەکەم لە شاجوانی جیهان ..وە ئێساتا من گەشتومەتە تەمەنێک کە خۆم ئەتوانم بڕیاری لەسەر ژیانی خۆم بەم ... سوپاس بۆ هەمووتان".

 

مەستی عادل، لە شاری سلێمانی لە دایک بووەو بە ڕەگەز خەڵکی شاری هەڵەبجە یە ونوێنەرایەتی ئەو شارەی دەکرد لە مەراسیمی هەڵبژرادنی شاجوانی عێراقدا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure