ماهیر حەسەن
417 جار بینراوە 8/8/2017 08:25 PM

سۆران عومەر: دڵی ماهیر حەسەن هیچی تێدا نەبوو



سنور میدیا 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هونەرمەندی ناسراوی شاری سلێمانی "ماهیر حەسەن" نەشتەرگەری قەستەرەی دڵی بە سەرکەوتوی بۆ ئەنجام دراو چەند ئەندام پەرلەمانێک سەردانیان کرد.

 

سۆران عومەر ئەندام و سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان، لە ئەژماری تایبەتی خۆی وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە سەردانی ماهیر حەسەن-یان کردووە، دەڵێت"دڵی ماهر هیچی تێدا نه‌بوو".

 

وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت هەریەکە لە ( بێستون فایەق و سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح و شێرکۆ حەمە ئەمین) سەردانی ناوبراویانکردووەو به‌پێی قسه‌ی جه‌نابیشیان، دکتۆره‌کان هه‌رچی پێچ وپه‌نای دڵنیه‌تی گه‌ڕاون ھیچی تیا نەبوو‌.

 

ماھیر حەسەن ساڵی ١٩٦٥ لە ناحیەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٩ەوە لەڕێی چالاکی قوتابخانەکانەوە تێکەڵی کاری ھونەری نواند بووە و ساڵی ١٩٨١ لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان وەرگیراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure