مەستی عادل
3277 جار بینراوە 8/8/2017 02:15 PM

باوکی هاوەڵی شاجوانی عێراق سکاڵای لەسەر کچەکەی تۆمار کرد



سنور میدیا

باوکی هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق سکاڵا لەسەر کچەکەی تۆمار دەکات و دەڵێت، بەبێ ئاگاداری من خۆی هەڵبژاردووە و تەمەنیشی کەمتر بووە لە 18 ساڵ.



عادل حەمە عەلی، باوکی هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق  رایگەیاند ووە"بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 8-8-2017، لە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ لە سلێمانی، سکاڵام لەسەر کچەکەم ( مەستی)، دایکی و رێکخراوی شاجوانی عێراق و  تۆمارکرد، چونکە بەبێ ئاگاداریی من خۆی هەڵبژاردووە و رێکخراوی شاجوانی عێراق هیچ پرسێکیان بەمن نەکردووە، بۆیە سکاڵای یاساییم تۆمارکردووە و دەبێت بە سزای خۆیان بگەن". 



باوکی هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق هۆکاری تۆمارکردنی سکاڵاکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە چەند مەرجێک هەیە دەبێت لە هاوەڵی شاجوان یان ئەو کەسەی خۆی هەڵدەبژێرێت هەبێت، بەڵام ئەو مەرجانە لە کچەکەیدا نییە. 


بەوتەی عادل حەمە، کچەکەی هیچ زمانێکی دیکە جگە لە کوردی نازانێت و کاتێک کچەکەی هەڵبژێردراوە تەمەنی 17 ساڵ بووە، هەروەها خوێندکاری 9ـی بنەڕەتی بووە و بەهۆی ئەو کارەیەوە چوار تاقیکردنەوەی ئەنجام نەداون. 

 

مەستی عادل، دوو خوشکی دیکەی هەیە و خەڵکی شاری سلێمانییە و رۆژی 25-5-2017، وەک هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا.



باوکی مەستی دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی رۆژی 2-6-2017، لە رێگای دادگاوە لە خێزانەکەم جیابوومەتەوە و بەهۆیەوە هەرسێ کچەکەم لەگەڵ دایکیان دەژین.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure