حه‌مكۆ
13996 جار بینراوە 6/8/2017 09:26 PM

كه‌سێكی ناوداری هه‌رێم كاندیدبونی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ڕاگه‌یاند



سنور میدیا 

هونەرمەندێكی كۆمیدی كوردستان ڕایدەگەیەنێـت، لە ئایندەیەكی نزیكدا داخل بەكاری سیاسی دەبێت و پەیامێكی ڤیدیۆییش لە قەڵای هەولێرەوە بڵاودەكاتەوە.

 

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كە حەمكۆ، هونەرمەندی كۆمیدی شاری هەولێر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لەدوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر بڵاویكردۆتەوە، دەڵێت: "من ئەوەندە دەڵێم هاتمەوە باوەشی كوردستان".

 

حەمكۆ داوادەكات، "پێكەوە هەموو لایەك یەكتر قبوڵ بكەین و ڕەخنەی دروستكەر لە یەكتری بگرین و هەموومان كار بكەین بۆ ئەوەی كوردستانی خۆشەویست و مۆدرێن فەراهەم بكەین".

 

هەر لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا حەكمۆ دەڵێت: "ئیشەڵڵا بەم نزیكانە دێمە نێو دونیای سیاسی و شتی عەنتیكە و خەتەریات دروست دەبێت، هەم سەرۆكایەتی وڵات و هەم كۆمیدیایەتی وڵات دەكەم".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure