ماهیر حەسەن |
495 جار بینراوە |
6/8/2017 04:49 PM |
|
بەوێنە .. ماهیر حەسەن نەشتەرگەری بۆكرا
سنور میدیا
هونەرمەندی ناودار و كۆمیدی كوردی، ماهیر حەسەن بەهۆی نەخۆشی دڵەوە قەستەرەی بۆكرا و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
بەهادین-ی كەشكۆڵ، هونەرمەندی دیاری كورد و هاوڕێی هونەرمەند ماهیر حەسەن لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك وێنەیەكی خۆی لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵەكەی سلێمانی لەگەڵ ماهیر حەسەن بڵاوكردەوە.
بەهادین-ی كەشكۆڵ ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ لە بوژاندنەوەی دڵەكە كاك ماهیر بە سەلامەتی قەستەرەی دڵی بۆ ئەنجام درا.
هاوكات سوپاسی، دكتۆر ئارام جەمال میرزا و ستافەكەی و هەموو كارمەندانی بوژاندنەوەی دڵ دەكات.
ماھیر حەسەن لە ١٠ ساڵی ١٩٦٥ لە شارۆچكەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لە دایكبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندنیی و ئامادەیی ھەر لە سلێمانی تەواو كردووە.
لەساڵی ١٩٨١ چۆتە پەیمانگای ھونەرە جوانەكان لە سلێمانی بەشی شانۆی تەواو كردووە.
لە ساڵی ١٩٨٨ خێزانی پێك ھێناوە و ئێستاش خاوەنی دوو كوڕ و دوو كچە بە ناوەكانی كادێر و كۆدیار و كۆشەن و ئانیا.
