بۆژان
2367 جار بینراوە 5/8/2017 02:03 PM

بۆژان: سەرمەشقی کچان دەبم بۆ لەبەرکردنی جلی ڕووت لە کوردستان



سنور میدیا

كچه‌ كوردێكی دانشتووی وڵاتی نه‌رویج له‌ چاوپێكه‌وتنێك هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس ده‌ڵێت " هەوڵم داوە لە چاو کچانی دیکەدا جلی ڕووت لەبەر بکەم لە کوردستان چونکە حەز دەکەم ببمە سەرمەشقێک بۆ ئەوەی ترسی کچانی دیکەش لەو کارە بڕەوێنمەوە"

 

 

بۆژان فەرەج (٢١ ساڵ) کچێکی کوردە و لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، تەمەنی تەنها دوو ساڵ بووە کاتێک لەگەڵ خانەوادەکەی چوونەتە وڵاتی نەرویج و لەوێ جێگیر بوون، ئەو بەدەر لە کارەکەی وەک وەرگێڕ لە کەمپێکی ئاوارەکان لە وڵاتی نەرویج، کاری مۆدێل دەکات و شیعریش دەنووسێت، بە هۆی ئەوەشەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەناوبانگە و دەیان هەزار هەواداری هەیە،

 

بۆژان فەرەج له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ دا ده‌ڵێت " لە کوردستان ئێستاش گەر کچێک جلێکی لەبەردا بێت بە دڵی تۆ نەبێت هەموان باسی دەکەن و دەڵێن ״ئەوە چییە جلەکانی بۆ هێندە ڕووتە״ جاران دۆخەکە خراپتر بوو، بەڵام ئێستا تا ڕادەیەک بە هۆی بوونی سۆشیال میدیا و دەرکەوتنی کچانێکی زۆرەوه‌ لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان تا ڕادەیەک دۆخەکە ئاسایی بووه‌تەوە، هەرچەند هێشتا هەنگاوی زۆرمان ماوە بیبڕین، بە ڕای من هەموو کەس ئازادە چۆن جلوبەرگ دەپۆشێت، ئێستا لە دەرەوە پلەی گەرما ٤٠ نمرەیە و گەر کچێک بیەوێت کەمێک جلی ڕووت لەبەر بکات بۆ دەبێت بیکەن بە کێشە، کاتێک جلێکی ڕووت لەبەر دەکەیت دەست و شان و قاچ دەردەکەوێت کە هەر وەک چۆن من ئەو بەشانەی جەستەم هەیە، ئەوەی بەرامبەرەکەشم هەیەتی، ئیدی بۆ دەبێت لێکدانەوەی هەڵەی بۆ بکەین".

 

ده‌شڵێت " ئێمە کاتێکیش منداڵەکانمان گەورە دەکەین هەر لە منداڵییەوە کچەکانمان لەسەر ئەوە ڕادەهێنین کە دەبێت خۆی دابپۆشێت، ئەمەش هەموو کۆمەڵگای لەسەر ئەوە ڕاهێناوە، لە کاتێکدا پێویستە هەرکەس بۆ خۆی ئازاد بێت، ئەو جلانه‌ی من لە نەرویج لە بەری دەکەم ناتوانم لێرە لە بەری بکەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵم داوە لە چاو کچانی دیکەدا جلی ڕووت لەبەر بکەم لە کوردستان چونکە حەز دەکەم ببمە سەرمەشقێک بۆ ئەوەی ترسی کچانی دیکەش لەو کارە بڕەوێنمەوە، بەردەوام دەبێت کەسێک هەبێت کە یەکەمجار کارەکە ئەنجام بدات و حەز دەکەم ئەو کەسە من بم."

 

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وەک کچەمۆدێلێک چۆن پارێزگاری لە جوانیی جەستەت دەکەیت، بۆژان ده‌ڵێت "من خواردن زۆر دەخۆم، بەڵام هەوڵ دەدەم هەفتانە لانیکەم ٣ ڕۆژ وەرزش بکەم و سەوزه‌ و میوە زۆر دەخۆم و گۆشت ناخۆم و کەسێکی ڕووەکیم."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure