بێگه‌رد تاڵه‌بانى
1972 جار بینراوە 13/8/2015 11:25 PM

ديمانه‌يه‌كى تايبه‌ت له‌گه‌ڵ بێگه‌رد تاڵه‌بانى " ته‌واوى زانياريه‌كان ده‌خاته‌ڕوو



سنور ميديا _ تايبه‌ت 

بێگه‌رد تاڵه‌بانى ڕايده‌گه‌يه‌نێت " پرۆژه‌كه‌ى د. به‌رهه‌م هه‌ندێ ئيشكالاتى ياساى تێدايه‌ بۆنمونه‌ ڕاگوزه‌ر ( حاڵه‌تى ئينتقالى ) ئێمه‌ له‌سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى كۆبووينه‌وه‌ و پێمان باشبوو پرۆژه‌كه‌ى يه‌كێتى پرۆژه‌ى ناو په‌رله‌مان بێت, وه‌ و جارێكى تر ناتوانێ خۆى كانديد بكاته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌وكاته‌ پارتى ده‌توانێت كانديدى هه‌بێت .

 

بێگه‌رد تاڵه‌بانى ئه‌ندامى فراكسيۆنى يه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان تايبه‌ت به‌ سنور ميديايى ڕاگه‌ياند " ئێمه‌ وه‌كو فراكسيۆنى يه‌كێتى پابه‌ندين به‌و پرۆژه‌ى كه‌ ليژنه‌ى ياسايى ڕاپۆڕتى له‌سه‌ر ئاماده‌كردوه‌ داويه‌تى به‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان چاوه‌ڕيى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ده‌كه‌ين واده‌ى دانشتنى نائاسيى په‌رله‌مانى كوردستان ديارى بكات .

 

وتيشى " سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانيش واده‌يه‌كى داوه‌ته‌ لايه‌نه‌ سياسيه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى لێك تێگه‌يشتن و سازانێك دروست ببێت له‌ پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پاراستنى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستاندا ئێمه‌ وه‌كو يه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ين هه‌موو شتێك به‌ ئاسايى و ياسايى به‌پێ كێشه‌ له‌ناو په‌رله‌مان بروات .

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد " تا ئه‌و كاته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى دانشتنى نا ئاسايى ديارى ده‌كات ده‌رفه‌ت  له‌ پێش لايه‌نه‌كان هه‌يه‌ , و بگه‌نه‌ ڕێك كه‌وتن . وه‌ هه‌ركات دانشتنى نائاسايى ديارى كرا ئێمه‌ 18 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ئاماده‌ ئه‌بين , و هيوادارم ئه‌و كات بتوانين ياساكه‌ تێپه‌ڕێنين , و سيسته‌مى هه‌رێم بگۆڕين بۆ په‌رله‌مانى و ئه‌و كاته‌ هه‌موو لايه‌نه‌كان ده‌توانين كانديدمان هه‌بێت له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگيان پێ ده‌درێت .

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتيشى " له‌ په‌رله‌مانيش نه‌مانتوانى ئه‌وه‌ ياساكه‌ تێپه‌رينين ئه‌وكات هه‌ڵبژاردنى گشتى له‌ ڕێگه‌ى خه‌ڵكه‌وه‌ بكرێت , و هيچ كات ناترسين .

 

سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى بارزانى پاش تێپه‌ڕينى ياساكه‌ تاڵه‌بانى وتى " گرفتێكى تر هه‌يه‌ كاك مه‌سعوود دووخولى سه‌رۆكايه‌تى ته‌واو كردوه‌ . و جارێكى تر ناتوانێ خۆى كانديد بكاته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌وكاته‌ پارتى ده‌توانێت كانديدى هه‌بێت .

 

سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح تاڵه‌بانى وتيشى " پرۆژه‌كه‌ لايه‌نى باشى زۆرى  تێدايه‌ له‌ ڕێكخستنى ده‌سه‌ڵاته‌كان , و سيسته‌مى حكومڕانى ئه‌م هه‌رێمه‌ , به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ ئيشكالاتى ياساى تێدايه‌ بۆنمونه‌ ڕاگوزه‌ر ( حاڵه‌تى ئينتقالى ) ئێمه‌ له‌سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى كۆبووينه‌وه‌ و پێمان باشبوو پرۆژه‌كه‌ى يه‌كێتى پرۆژه‌ى ناو په‌رله‌مان بێت , و تا ئه‌و كاته‌ى بتوانين سيسته‌مه‌كه‌ بگۆڕين .

 

ڕونيشى كرده‌وه‌ " ئه‌گه‌ر نه‌گه‌يشتينه‌ ڕێك كه‌وتن هه‌موو لايه‌نه‌ سياسيه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمسيۆن قسه‌ بكه‌ين ڕۆژێك بۆ هه‌ڵبژاردن ديارى بكه‌ين .

 

پرۆژه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ويش له‌ خه‌مخۆرى خۆى ئه‌و پرۆژه‌ى داوه‌ته‌ سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به‌لام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك لايه‌ن زۆر به‌خراپى باسيان له‌ پرۆژه‌كه‌ كردوه‌ .

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد " به‌رهه‌م ساڵح خۆشى وتى من هه‌رشتێك زۆرينه‌ى يه‌كێتى له‌گه‌ڵى بێت منيش ئه‌وه‌ به‌باش ده‌زانم .

 

 

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ناوكۆى يه‌كێتى  له‌گه‌ڵ پارتى په‌يوه‌ندى به كێشه‌ى ناوخۆى يه‌كێتى هه‌يه‌ بێگه‌رد تاڵه‌بانى وتيى " نه‌خێر هيچ په‌يوه‌ندى به‌ كێشه‌ى ناوخۆى يه‌كێتىيه‌ نيه‌ ة چونكه‌ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى به‌يه‌ك ده‌نگ و ره‌نگ په‌سه‌نديان كرد, وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌شى بۆيه‌ واده‌ڵێن چونكه‌ پرۆژه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح زۆر به‌خراپى باس كراوه‌ .

 

ئاشكراشى كرد " پرۆژه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح به‌هه‌ڵه‌ گه‌يشته‌ جه‌ماوه‌رى ئه‌كێتى ئێمه‌ش له‌سه‌ر پێشنيارى جه‌ماوه‌ر و ڕه‌ئى هه‌ندێ ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى پرۆژه‌كه‌مان دواخست .

 

ڕوونيشى كرده‌وه‌ " ئێمه‌ى يه‌كێتى حزبێك نين سه‌ركردايه‌تيمان شتێكى وت هه‌مووان ئه‌و شته‌ بڵيينه‌وه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ى يه‌كێتى و كاك به‌رهه‌م ئه‌نوێنێت .

 

 

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure