دابه‌شكردنی مووچه‌
995 جار بینراوە 2/8/2017 09:08 PM

سبەینێ‌ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت



سنور میدیا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ مووچەی 5 وەزارەت و سەرۆكایەتییەكانی هەرێم دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێك، كە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ پێنج شەممە 3/8/2017، مووچەی مانگی 5ی ساڵی 2017 وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشت و گوزار، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، داد) دابەشدەكرێت.

 

ڕاشیگەیاندووە، كە هەر سبەینێ‌ مووچەی ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.

 

لە مانگی شوباتی 2016ەوە حكومەتی هەرێم بە سیستمی پاشەكەوت مووچەی فەرمانبەرانی بۆ كەمتر لە نیوە كەمكردۆتەوە و بڕیارە بەم نزیكانە دەستكاری بكات، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی كاتەكەی دیاری نەكردووە.
موچە

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure