ژن و پیاو
1726 جار بینراوە 28/7/2017 04:48 PM

چاره‌سه‌رى هه‌وه‌سكه‌مى به‌ته‌مه‌نه‌كان بۆ سێكس دۆزرایه‌وه‌



سنور میدیا 

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌و پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نانه‌ى به‌ده‌ست كه‌مى هۆرمۆنى (تیستۆستیرۆن)ه‌وه‌ ده‌ناڵێنن دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر و پێدانى هۆرمۆنى نێرینه‌ ئاره‌زوو و چالاكیان بۆ سێكس زیاد ده‌كات .


لێكۆڵه‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ توانا سێكسییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى مادده‌ى (تیستۆستیرۆن) وه‌رده‌گرن له‌ ماوه‌ى (10-12) ڕۆژ تواناى سێكسیان باش ده‌بێت ، به‌ به‌راورد به‌ چالاكى سێكسى ئه‌و پیاوانه‌ى (تیستۆستیرۆن)ى وه‌همى وه‌رده‌گرن و هیچ مادده‌یه‌كى هۆرمۆنى تێدا نییه‌ .


گلین كانینگهام یه‌كێك له‌ لێكۆڵه‌رانى كۆلێژى پزیشكى بایلۆر و ناوه‌ندى سانت لۆك بایلۆرى پزیشكى له‌ (هیوستن)ى ویلایه‌تى تكساس وتى : به‌ پێدانى ئه‌و ده‌رمانه‌ تێبینى ئه‌وه‌مان كردووه‌ ئاره‌زووى سێكس زیاد ده‌بێت .


ئاستى هۆرمۆنى نێرینه‌ له‌گه‌لأ زیاد بوونى ته‌مه‌نى پیاوان كه‌م ده‌كات و ئه‌وه‌ش ئاره‌زوو و چالاكى سێكس كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .


لێكۆڵه‌رانى ئه‌و بواره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چاره‌سه‌ر به‌ هۆرمۆنى (تیستۆستیرۆن) چالاكى پیاوانى كه‌م ته‌مه‌نیش زیاد ده‌كات ، به‌تایبه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ى به‌ده‌ست دابه‌زینى ڕێژه‌ى هۆرمۆنه‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، كه‌ به‌هۆى تووش بوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌ك یان وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رێكى دیارى كراو ئه‌و هۆرمۆنه‌یان كه‌مى كردووه‌ .


خانمه‌ پزیشك (جین ئۆبراین) كه‌ پزیشكى میزه‌ڕۆیه‌ له‌ زانكۆى (ڕۆچسته‌ر) له‌ نیۆرك ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ ، ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ پێشبینى ئه‌وانى له‌و بواره‌ پشت ڕاست كردۆته‌وه‌ ، ئه‌وه‌شى نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ پێدانى هۆرمۆنى (تیستۆستیرۆن) هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات ، به‌ڵام ئاره‌زووى سێكس زیاد ده‌كات .

 

ستیڤن هێمس سه‌رۆكى به‌شى ڕژێنه‌كان و نه‌خۆشى شه‌كره‌ له‌ هه‌مان زانكۆ ، ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ كاریگه‌رى لاوه‌كیان هه‌بێت و مه‌ترسى تووش بوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانى دلأ و ده‌مار و شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات زیاد ده‌كات .

 

سه‌رچاوه‌ / كتێبى پزیشكى خۆتبه‌ (دكتۆر ترافیس سترۆك)

 

ئاراسته‌

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure