كچان
7868 جار بینراوە 27/7/2017 12:15 PM

بە بەرچاوی خەڵکەوە بە کۆمەڵ دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر کچێکی 16ساڵ



سنور میدیا 

لە گوندێکی پاکستان بە مەبەستی تۆلەکردنەوە، بەکۆمەڵ و لە بەر چاوی خەڵک دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر کچێکی تەمەن 16 ساڵ کە براکەی تۆمەتبار بووە بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی دیکە.



بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی میدیایی یۆرۆنیوز كه‌ پۆلیس ئاشكرای كردوه‌ ، ئەنجومەنی ڕیش سپیانی گوندی موزەفەرئاوای سەر بە شاری موڵتانی پارێزگای پەنجاب، بڕیاریان داوە کە بۆ تۆڵەکردنەوە لەو کەسەی دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 12 ساڵ، بە کۆمەڵ و لەبەر چاوی خەڵک دەستدرێژی بکرێتە سەر خوشکەکەی.

به‌ گوێره‌ی لێدوانی پۆلیس بۆ میدیاكه‌ ، کە ٢٥ کەس لەو دەستدرێژییە بەکۆمەڵەدا ڕۆڵیان هەبووە، کە پاش ئەوەی دایکی کچەکە سکاڵای کردووە بۆ پۆلیس، 25یان دەستگیرکراون، لەلایەکی دیکەوە برای ئەو کچەی دەستدرێژییە بەکۆمەڵەکەی کراوەتە سەر، ڕایکردووە و بێ سەروشوێنە.



ئەنجومەنی گوندەکان لە پاکستان کە پێکهاتوون لە ڕیش سپییەکانی هەر گوندێک، لە ڕووی یاساییەوە ئیعتباریان نییە، بەڵام خەڵکی هەموو گوندەکان بە ڕەوایان دەزانن و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ڕوودەکەنە ئەو ئەنجومەنانە، بڕیاری بەردبارانکردنی ژنان و تۆڵەکردنەوە بەگشتی لەلایەن ئەو ئەنجومەنانەوە دەردەکرێن.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure