فەرهەنگی زانستی ڕامیاریی
832 جار بینراوە 26/7/2017 11:42 PM

سەرجەم چەمکە سیاسیە بنەڕەتییەکان، لە دوتوێی کتێبێکدا



فەرهەنگی زانستی ڕامیاریی، کتێبێەکە  لە لایەن (هاوکار ڕەفیق و گەیلان عەباس)ەوە ئامادەکراوە، کە هەردووکیان دەرچووی بەشی زانستە ڕامیارییەکانن ، بێجگە لەوەی تەواوی پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی (م.محمد سابر) مامۆستای زانکۆ لە بەشی زانستە ڕامیارییەکانی زانکۆی سلێمانی ئامادەکراوە.

بەم شێوە ئەم پەرتوکە فەرهەنگێکی سیاسی زانستی و بابەتی باوەڕپێکراوە. فەرهەنگەکە بۆ جاریی دووەم چاپکراوەتەوە و بۆ  ٦٠٠ چەمک فراوان کراوە، بەجۆرێک سەرجەم چەمکە سیاسی گرنگ و باوەکانی لە خۆیی گرتووە، ئەمە سەرباری لە خۆگرتنی چەمکە ئابوری، یاسایی، مێژوویی و فەلسەفییەکان بە هۆیی گرێدراویی و پەیوەندی تۆکمەیان بە رووداو و بابەتە ڕامیارییەکانەوە.

لەسەر بەرگی کتێبەکە ئەمە نوسراوە

هەتا ئێستا بەشی زانستی ڕامیاریی لە زانکۆکانی کوردستان، نەیتوانییوە و نەبووەتە خاوەنی چالاکی و پرۆژەی زانستی وەها، کە شیاویی ئەم ڕشتەیەی خوێندنی ئەکادیمی بێت و سەرجەم چەمکگەلە گرنگەکانی زانستی ڕامیاری لە خۆیی بگرێت، لێرەوە ئەم بەرهەمە فەرهەنگی زانستی ڕامیاری، هەوڵێکی ئەکادیمیستیانەی بچوکە بۆ پڕکردنەوەی بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە زانستیە، کە ئەم هەوڵەش هەر ە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٢ەوە هەنگاوی بۆنراوە، بەجۆرێک دوای ئەوە پلان دانرا بۆ ئەوەی وەک چالاکییەکی زانستی، ساڵآنە ئەم پەرتووکە لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر بە پێداچوونەوە و زیادکردنی نوێوە چاپبکرێتەوە. بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا فەرهەنگێکی ڕامیاری ئەکادیمیستی شیاو و دەوڵەمەند و بێهاوتا، نەک لەسەر ئاستیزانکۆکانی هەرێمدا، بەڵکو لە ئاست زانکۆ هەرێمیە نزیکەکانماندا لێبهێنینە بەرهەم، خۆشبەختانە هەر لەساڵی ٢٠١٣ەوە کارکرا بۆ فراوانکردنی، ئەوەبوو بۆ جاری دووەم لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧داو لە چاپی دووەمدا بەزیادکردن و ڕاستکردنەوە و پێداچوونەوەی نوێوە توانرا، باشتر و زانستیانەتر ئەم ڕشتەیە دەوڵەمەند بکرێت و   هەموو ئەوکەسانەشی لە ژینگەی ڕامیاریدا کاردەکەن. 

فەرهەنگەکە لە ڕابروودا بە نرخێکی زۆر ڕەمزی (کە تەنیا نرخی چاپی پەرتووکەکەبوو، چونکە پەرتووکەکە لەسەر ئەرکی  هاوکار ڕەفیق ئامادەکار و مامۆستای سەرپەرشتیاربووە ) درا بە بەشێک لە خوێندکارانی بەشی زانستە ڕامیارییەکانی زانکۆی سلێمانی و سەلاحەدیین، ئێستاش بە نرخێکی رەمزیی لە چاپخانەکانی سلێمانی بەردەستە بەم شێووەیە:-

-چاپخانەی یادگار لە شەقامی پیرەمێرد.

- کتێبفرۆشی  غەزەلنوس، تەنیشەت گەراجی پاسەکانی تووی مەلیک.

- دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان لە نهۆمی چوارەمی  کاسۆمۆل

- خانەی بڵاوکرنەوەی وشە لە شەقامی مەولەوی

- کتێبخانەی ئاوات لە شەقای پیرەمێرد

 

2455202672017_٧٧.PNG

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure