رێکخراوی تیرۆرستی داعش |
640 جار بینراوە |
26/7/2017 08:12 PM |
|
بژارده‌كانی داعش له دوای لە دەستدانی موسڵ
به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح (كاكی)
سه‌ره‌تا
كاتێك كه شه‌ڕه‌كان كۆتاییان دێت، براوه سه‌ركه‌وتنی خۆی و دۆڕاویش شكستی خۆی ڕا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ته‌نها شه‌ڕی تیرۆره كه شه‌ڕێكی به‌رده‌وامه و كۆتایی نایه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام له شێوه‌ی نوێ‌دا خۆی مانیفاستۆ ده‌كات و ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ك دیار نامێنێت و بچێته سوڕی متبوونه‌وه به‌ڵام دووباره له جاران به‌هێزتر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه. ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌ڕوات كه دواهه‌مین پێگه‌كانی خۆی سه‌ره‌تا له موسڵ و دواتر له عێراق له‌ده‌ست بدات. ئه‌م ڕێكخراوه له حوزه‌یرانی 2014 توانی ده‌ست به‌سه‌ر موسڵ ، دووه‌مین گه‌وره پارێزگای عێراقدا بگرێت، به‌ڵام له 16 تشرینی یه‌كه‌می 2016 ه‌وه هاوپه‌یمانییه‌كی پێك هاتوو له سوپای عێراق، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، حه‌شدی شه‌عبی، سوپای پاسدران و به پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ئازاد كردنه‌وه‌ی پارێزگای موسڵ ده‌ست پێكرد. له ئێستادا ده‌كرێت بپرسین بژارده‌كانی ڕێكخراوی داعش له دوای له‌ده‌ست دانی موسڵ چین؟ ئایا دوای له‌ده‌ست دانی موسڵ جارێكی دیكه ئه‌م ڕێكخراوه توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌بێت بۆسه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی؟ یاخود به‌ته‌واوه‌تی به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چێت؟ ئه‌وه‌ی به ووردی چاودێری دورست بوون و په‌لكێشانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كردبێت، تێبینی ئه‌وه ئه‌كات كه ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌توانێت خۆی سه‌ر له نوێ دروست بكاته‌وه. ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێشتر له ساڵی 2007 له سه‌رده‌ستی هێزی تایبه‌تی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی و ڕابوونه‌كان شكستی پێ هێنرا، به‌ڵام دواتر له ساڵی 2010 دووباره به هێزێكی زیاتره‌وه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه. له ئێستادا ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه ئه‌م ڕێكخراوه سه‌ره‌تا له موسڵ و دواتر له حه‌ویجه و به‌شێك له پارێزگای ئه‌نبار شكست پێ بدرێت چ گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌یه كه جارێكی دیكه ئه‌م ڕێكخراوه به هێزێكی دیكه‌وه سه‌ر هه‌ڵ نه‌داته‌وه؟
به‌م پێیه له‌ده‌ست دانی موسڵ به مانای كۆتایی ئه‌م ڕێكخراوه نایه‌ت، به‌ڵكو به مانای ئه‌گه‌ری دووباره دروست بوونه‌وه دێت له‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌دا. ئه‌و هێزه دهرهكییانهش كه له ئێستادا شه‌ڕی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌كه‌ن له ناو خاكی عێراق ئامانجیان ته‌نها دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له عێراق نه‌وه‌ك كۆتایی پێ هێنانی.
دروست بوون و په‌ل كێشانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
1. تشرینی یه‌كه‌می 2006 : ئه‌بو ئه‌یوبی میسڕی ڕابه‌ری ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده، ده‌وڵه‌ی ئیسلامی له عێراق ڕا ئه‌گه‌یه‌نێت به پێشه‌وایه‌تی ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی.
2. نیسانی 2010 : ئه‌بو به‌كری به‌غدادی ئه‌بێته ڕابه‌ری ده‌وڵه‌ی ئیسلامی له عێراق له دوای كوژرانی ئه‌بو ئه‌یوبی میسڕی و ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی له پڕۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق.
3. نیسانی 2013 : ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕای ئه‌گه‌یه‌نێت كه به‌ره‌ی ئه‌لنوسڕه له سوریا په‌یوه‌ست بوه به ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و به‌م پێیه‌ش ناوی ڕێكخراوه‌كه بوه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام. ئه‌بو محه‌مه‌دی ئه‌لجولانی ئه‌وه ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ست بوو بێت به ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق.
4. ئابی 2013 : ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ست ئه‌گرێت به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه و بنكه‌ی مینگی سه‌ربازی نزیك شاری حه‌له‌ب له سوریا .
5. كانونی دوومی 2014: ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ست به‌سه‌ر شاری ڕقه له پارێزگای دێر ئه‌لزور ده‌گرێت له سوریا وله عێراقیش ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر شاره‌كانی فه‌لوجه و ڕومادی.
6. حوزه‌یرانی 2014 : 10 مانگی حوزه‌یرانی 2014 چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر پارێزگای موسڵ كه به دووه‌مین گه‌وره شاری پارێزگای موسڵ داده‌نرێت. سه‌ربازه‌كانی سوپای عێراق هه‌ڵدێن و له‌دوای خۆیان ئه‌و چه‌ك و چۆڵانه به‌جێده‌هێڵن كه پێشتر له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پێیان درابو.
7. 29 ته‌موز 2014: ئه‌بو به‌كر به‌غدادی خه‌لافه‌ت ڕائه‌گه‌یه‌نێت و له‌هه‌مان كاتدا ناوی ڕێكخراو له "ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی له عێراق و شام" ئه‌گۆڕدرێت بۆ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی".
8. پڕۆسه‌ی ئازاد كردنه‌وه‌ی موسڵ له 17 تشرینی دووه‌می 2016 و پڕۆسه‌ی ئازاد كردنه‌وه‌ی ڕه‌قه له 5 كانونی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستی پێكرد به ئامانجی كۆتایی هێنان بو بوونی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا.
زه‌مینه‌ی ڕه‌خساو بۆ په‌ل كێشان
ڕاسته‌وخۆ له دوای پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له كۆتایی ساڵی 2011 ه هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كانی به‌های عه‌ره‌بی، سوونه‌كانی عێراق خۆپیشاندانیان كرد له‌دژی سیاسه‌تی چه‌وسێنه‌ر و په‌راوێز خهرانهی نوری مالكی . هه‌رله‌و له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ڕێكخراوه ئیسلامییه توند ڕه‌وه‌كان هه‌له‌كه‌یان قواسته‌وه و خۆیان وه‌ك پارێزه‌رانی سونه‌كان ده‌رخست له به‌رامیه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كاندا هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكار بوو تا ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به بێ هیچ جۆره به‌رگرییه‌ك بتوانێت له‌ناوچه سونه نشینه‌كاندا په‌ل بهاوێژێت. چاوه‌ڕوانیش ناكرێت كه ئازاد كردنه‌وه‌ی موسڵ كۆتایی به توڕه‌یی سونه‌كان بهێنێت له دژی حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌گه‌ر چی دیدێكی گه‌ش بیانانهش هه‌یه كه ده‌ڵێت پڕۆسه‌ی ئازاد كردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئاشته‌وایی له‌نێوان شیعه و سونه‌كان دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ردو لا له‌وه باش گه‌یشوون كه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هه‌ستێت به كه‌نار خستنی لایه‌نێكی دیكه چی ڕوو ده‌دات.
بژارده‌كانی داعش
به شێوه‌یه‌كی گشتی گروپه یاخییه‌كان كاتێك كه زه‌وی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، پێویستیان به په‌ناگه‌یه‌ك ده‌بێت تابتوانن تیادا خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه. زۆربه‌ی جاریش ئه‌و په‌ناگایانه ئه‌كه‌وێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵات پێشوویان .
جوڵانه‌وه‌ی تاڵیبان كاتێك كه له ساڵی 2011 له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا، په‌نای برده به‌ر پاكستان و دواتر به هێزێكی زیاتره‌وه گه‌ڕایه‌وه و هه‌تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌فغانستان. له سوماڵ ، جوڵانه‌وه‌ی شه‌باب، زۆرینه‌ی ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ست دا كه پێشتر به ده‌ستییه‌وه بوو دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێـتی ئه‌فریقا، حكومه‌تی سوماڵ، میلیشیا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵه‌كانی 2011 ه‌وه تا 2015 هێرشیان كرده سه‌ری ، به‌ڵام دواجار جوڵانه‌وه‌ی گه‌نجانی سوماڵی په‌ناگه‌یه‌كی بۆ خۆی دۆزییه‌وه له‌نزیك ڕوباری جوبا له‌نێو هۆزه هاوپه‌یمانه‌كاندا وله‌و كاته‌وه هێرش ئه‌كاته سه‌ر سۆماڵ و كینیای دراوسێی. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دێت بژارده‌كانی به‌رده‌م ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه له دوای له ده‌ست موسڵ:
1. دیار نه‌مان و قواستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت گه‌ڕانه‌وه: دوای له‌ده‌ستدانی زه‌وی ، ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌چێته سووڕی متبوونه‌وه و له خۆمه‌ڵاسدان دا ده‌بێت بۆ دوو باره دهوركهوتنهوه، به‌و پێیه‌ش كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن گرژی به خۆوه ئه‌بینێت به هۆی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جیابوونه‌وه له عێراق و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا ئه‌مه باشترین ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش به‌و پێیه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه دواجار جۆرێك له‌به‌ر كه‌وتن دروست بكات له‌نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان .
2. پهڵكێشانی ڕێكخراو: ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ڕۆژئاوا و باكوری ئه‌فه‌ریقا، لیبیا، ئه‌فغانستان، یه‌مه‌ن و به‌ش گه‌لێك له سینای میسڕ بوونی هه‌یه.بوونی ڕێكخراو له هه‌ر یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی كه باسیان لێوه كرا وه‌ك په‌ڵه‌یه‌ك ڕه‌نگ وایه له‌سه‌ر كاغه‌ز كه تا دێت زیاتر بڵاو ئه‌بێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆش په‌یوه‌ندی به هه‌ژمونی ئێرانه‌وه هه‌یه له ناوچه‌كه. بێگومان ئه‌و وڵاته‌ش كه هه‌ڵده‌بژێردرێت ئه‌بێت چه‌ندین تایبه‌ت مه‌ندی له‌خۆ بگرێت وه‌ك بوونی بۆشایی ئه‌منی، بوونی قه‌یرانی سیاسی و ئابوری قووڵ، ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی وڵاته‌كه به سامانی ژێر زه‌وی، بوونی تایبه‌ت مه‌ندی جوگرافیایی وه‌ك بیابان، دارستانی چڕ و شاخی سه‌خت.
3. تێكه‌ڵ بوونه‌وه به‌ڕێكخراوه بنهماخوازهكانی دیكه: ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه ئه‌ندامانی ڕێكخراو به شێوه‌یه‌كی كاتی په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ڕێكخراوه بنه‌ما خوازه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی ئه‌لقاعیده و به‌ره‌ی نوسڕه‌و و ... هتد تا مه‌ترسییه‌كانی سه‌ریان كه‌متر ده‌بێته‌وه.
4. زیاد بوونی چالاكی گورگه ته‌نهاكان: تا دێت ئه‌و چالاكییه تیرۆریستیانه‌ی كه گورگه ته‌نهاكان (یاخود لایه‌نگرانی ڕێكخراوی داعش) له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ڕوو له زیاد بوون ده‌كات و توانیویه‌تی كاریگه‌ری گه‌وره له سه‌ر باری ئاسایشی ئه‌وروپا دروست بكات، به نه‌مانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خه‌لافه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كان و زیاد بوونی هه‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌لای لایه‌نگره‌كانیان له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ئارادایه.
5. چالاك كردنه‌وه‌ی شانه نوستووه‌كان: دوای دڵنیا بوون له له‌ده‌ست دانی موسڵ، داعش ده‌ست ده‌كات به ڕه‌وانه‌كردنی چه‌كداره‌كانی بۆ شوێنگه‌لێكی دیكه . هه‌ر بۆیه په‌نابردنه به‌ر بیابان و دوورگه دابڕاوه‌كان به بژارده‌یه‌كی ستراتیجی بۆ ئه‌م ڕێكخراوه داده‌نرێت. ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی به‌ر له كوژرانی ده‌یوت: "له بیابانه‌وه هاتوین و بۆ بیابان ئهگڕێینهوه"، سه‌رباری ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌نا بردنه به‌ر ڕه‌وشه كۆنه‌ی ڕێكخستن و كاركردن له‌سه‌ر شانه نوستووه‌كان، ئه‌مه‌ش ستراتیجێكه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆ حه‌شاردان و ده‌ست وه‌شاندنی له‌ناكاو بنیات ئه‌نرێت و زیاتر له قۆناغی لاوازییدا په‌نای ئه‌برێته به‌ر.
ده‌ره‌نجام
1. ئه‌م ڕێكخراوه سه‌ره‌تا له ژێر ناوی ته‌وحید و جیهاد چلاكی ده‌ست پێكرد، دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ ڕێكخراوی قاعیده له له بیلادی ڕافیده‌ین، دواتر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام و ده‌ره‌نجام ده‌وڵه‌تی خه‌لافه. مێژووی ئه‌م ڕێكخراوه كه پانزه ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، پێمان ده‌ڵێت كه ئه‌م ڕێكخراوه به‌و ئاسانییه له عێراق ڕیشه كێش بكرێت.
2. ده‌ركردنی داعش له موسڵ ده‌بێته هۆی كه‌رت كردن و به‌شكردنی ئه‌و ڕێكخراوه‌و و كردنی به یه‌كه‌ی بچوكی شه‌ڕ كه‌ر و خاوه‌ن سه‌ر كردایهتییهكی دابه‌ش بوو. ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی ده‌ست كردنه به لانه‌ی هه‌نگ و دهركردنیانه له شوێنه‌كه‌یان.
3. له‌ده‌ست دانی شاره‌كان له لایه‌ن ڕێكخراوه‌وه خاوه‌ن به‌هایه‌كی ستراتیژی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه هێنده‌ی هه‌وڵی گه‌یاندنی زیانی مرۆیی ئه‌دات، هێنده هه‌وڵی پارێزگاری كردن له شوێنه‌كان نادات.
4. تیرۆر هه‌میشه پشت به بیری تووند ڕه‌وی ئه‌به‌ستێت، هه‌ر بۆیه تا ئه‌و بیره ڕاست نه‌كرێته‌وه، تیرۆریش به‌رده‌وام ده‌بێت. گومانیشی تێدانییه كه چه‌ك و گولله هیچ كات نه‌یتوانییه‌وه ڕوو به‌ڕووی بیر ببێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه ته‌نها بیره كه ئه‌توانێت ڕوو به ڕووی بیر بێته‌وه. چه‌ك ئه‌توانێت ته‌نها ڕووبه‌ڕووی چه‌ك ببێته‌وه. به درێژایی مێژووش چه‌ك نه‌یتوانییوه ڕوو به‌ڕووی بیر ببێته‌وه جا چ ئه‌و بیره ڕاست بوو بێت یاخود هه‌ڵه.
ڕاسپارده
ئه‌كرێت به زه‌بری زۆر وا له كه‌سی تیرۆریست بكرێت كه ده‌ست به‌رداری چه‌كه‌كه‌ی بێت، به‌ڵام ناتوانرێت وای لێ بكرێت كه ده‌ست به‌رداری بیركردنه‌وه‌ی بێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه هه‌ست كردن به سته‌م و چه‌وساندنه‌وه، خۆراكێكی باش بووه بۆ هێشتنه‌وه‌ی تیرۆر. بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌بێت هاوڵاتی هه‌ست به بوونی دادپه‌روه‌ی و ئازادی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به بوونی دادپه‌روه‌ری و ئازادی هاوڵاتی هیچ كات په‌نا بۆ توندڕه‌وی نابات، تیرۆر كاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به سته‌م ، سته‌می نه‌ته‌وه‌یی، سته‌می ئاینی و سته‌مه‌ی چینایه‌تی و سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی. تۆوی تیرۆر هیچ كات له ژینگه‌یه‌كدا گه‌شه ناكات كه دادپه‌روه‌ری و ئاسایش و ئازادی تیایدا باڵاده‌ست بێت. هه‌ر بۆیه باشترین ڕێگه بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌وه‌یه كه ژینگه‌یه‌ك فه‌راهه‌م بكرێت كه تاك تیایدا هه‌ست به دادپه‌روه‌ری و ئازادی بكات.
سه‌رچاوه‌كان
1. امین قموریه: أیّ مستقبل لـ"داعش" بعد الموصل والرقه؟
2. فراس الیاس: مستقبل داعش بعد خساره الموصل
3. خالد بن الشریف: معركه الموصل.. ماژا بعد دحر «داعش»؟
4. مستقبل داعش بعد اخراجها من الموصل والرقه
5. سیپ جونز: فورین بولیسی: مستقبل داعش بعد خساره الموصل
6. ێینده داعش پس از ێزادسازی سوریه و عراق.
لە ژمارە ١٢-١٣ی گۆڤاری جوڕناڵ بڵاو بۆته‌وه.